
06-18-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رزگار لوتفی ــ بانه ده‌ست نووێژی خوێن...!
'' هه‌نگوینی ژیان خۆی له پلووره‌ی مه‌رگدا مه‌ڵاس داوه !"
ملی ڕێت گرتووه ، ته‌نیا ! هه‌روا که به ته‌نیا پێواوته و ڕچه‌ت ، له سه‌ر پێ ده‌شتی سپی پۆشی ژیان شوێنه‌واری جێ هێشتووه .
ته‌نیایی ، قه‌ده‌رته . له ئه‌زه‌له‌وه وه‌کوو دۆڵپاکه‌ی سه‌لیمی جه‌وهه‌ری ، وا به کۆڵته‌وه . پێی ڕاهاتوویت . ته‌نیا شه‌ڕابێکی خه‌س...ت و خۆڵ ، دایده‌ته‌کێنێت . به‌ڵێنی پێداویت له فه‌راز و نشێوه‌کاندا ، تاکه هاوده‌نگت بێت و هه‌ردووکتان ، پێکه‌وه ، پیاوی ڕێی هات و نه‌هات بن .
ده‌چیت په‌ڕه‌سیلکه‌کان ، بۆ دواکۆچیان ، ئاگا‌دار وه‌که‌یت و ئه‌و که‌ناریه‌ی له یه‌که‌م ڕۆژی ژیانیه‌وه دیل وده‌سته‌مۆیه ، ڕه‌های بکه‌یت !
به گوڕمیت . تاکوو ئێستا ، ڕێ ، خۆی بۆ نه‌گرتوویت . کووچه و کۆڵان و خانووه‌کانی شاریش ، له‌به‌ر نیگات ، خۆ ناگرن . هه‌ڵدێن . گه‌ر باشتر بڕوانی ، که‌وتوونه‌ته چاوشارکێ !
کۆمه‌ڵێک منداڵ ، به زاق و هه‌راوه ، ده‌رکه‌و‌تن و به هه‌ڵه‌داوان ، تێپه‌ڕین . وه‌ک بزمار چه‌قیت...!
...چکۆله‌ن و گه‌وره‌ش ! هه‌ر ئه‌وه‌ن که هه‌ن . " پێست و ئێسقان و گۆشت، دڵێکی بچکۆلانه‌ی ڕه‌نگ شین و بزه‌یێکی سه‌رشێت !" هێشتا پێنه‌گه‌یشتوون که له کوونج و قوژبنی خانووه‌کاندا ، سه‌رقاڵی چنینی ڕایه‌ڵ و پۆی پیلانگه‌لی سامناک بن !
'' بڕوانه ئه‌و خانووانه ! ئاوسن ! ئه‌وه‌ی زگی نۆ مانگ بێ ، به پیلانێکی گه‌وره‌تره‌وه ئاوسه و ئه‌وه‌شی کز و لاته ، به‌شی ، له پیلان گێڕیدا لاوازتره !''
بیر‌و هۆشت ئاراسته بوو ، به‌ره‌و ئه‌هرامی سه‌لاسه‌ی میسر . ئه‌وانیش هه‌ر خانوون ، به‌ڵام گه‌لێک ئاوس تر بوون ، ڕه‌نگه به چه‌ند منداڵه‌وه...!
فیرعه‌ونه‌کان ، له هه‌گبه‌ی خانووه ئاوسه‌کانیاندا ، بۆ هه‌زاران کۆێله و مه‌یته‌ری ڕه‌ش و ڕووت ، به پیلانه‌وه بوون . تۆ بڵێی ، ئه‌وه‌ی کۆشک و ته‌لاری زل و زه‌به‌لاحه ، هه‌موویان به‌م چه‌شنه بن ؟!
مێشکت ده‌زرینگێته‌وه . چاوت له ڕه‌شه‌وه دێت . داده‌مووکێیته‌وه و له‌پی ده‌سته‌کانت ده‌خه‌یته سه‌ر ئه‌ژنۆکانت . وزه‌ت چۆڕاوه‌ته‌وه . قه‌فه‌سه‌ی سینگت ده‌کوترێت . ته‌په‌ی دێت . چه‌شنی ده‌رگایێکی به‌ساڵاچووی دارینه‌ی کۆنه ماڵێک :
'' مه‌گه‌ر ئه‌م زاۆ و زێیانه ، ته‌نیا له به‌ر، ڕۆژێ مانه‌وه‌ی زیاتر و هاتووچۆی مه‌بال کردنێکی دیکه نیه ...؟!''
پیره گۆڕستانی شار ، سه‌ری ڕووتاوه‌ته‌وه ! سه‌یره . له ته‌پڵه سه‌ری قاله‌ی دراوسێتان ده‌چێ ! که پاش ماوه‌یێکی دوور‌و و درێژ گه‌ڕاویته‌وه باوه‌شی شار، حه‌ز و تاسه‌ت ، بۆ بینینی گوڵه زه‌رد و سووره‌کانی پیره گۆرستانی شار، چه‌ند قات بووه . به‌ڵام مه‌خابن ، خه‌ونه‌که‌ت به نه‌زۆکی مایه‌وه : '' ده‌سته چه‌په‌ڵه‌کان ڕنیبوویاننه‌وه !"
شار، به هه‌موو قه‌ڕه‌باڵغیێکه‌وه جێ ده‌هێڵی و له قرم و قاڵی بێ بڕانه‌وه‌ی دوور ده‌که‌ویته‌وه .
دڵت به ته‌کانه . پاڵه په‌ستێو ده‌کات ، به‌شکوو بتوانێ به جۆرێ خۆی له‌م زرم و کوته دیاریکراوه ده‌رباز بکات . هه‌ست به نائاسایی بوونی جووڵه‌ی ناو ده‌ماره‌کانت ده‌که‌یت . وێنه‌ی زه‌رده مارێکی باریک ، سه‌ری پێکرابێت و په‌له قاژه‌ی بێت ... گرمه‌ی شایلۆغانێکیش ، له قه‌راغ شاره‌وه ، گوێ ، ئاژه‌ن ده‌کات !
...گه‌یشتیه سه‌ر دوو گۆڕی غه‌ریب و نه‌ناس ! جووته‌ن . له سه‌ر یه‌کیان ده‌نکه مازووێک و له سه‌ر ئه‌وی دی ، تاقه به‌ڕووێک داندراون . هه‌ڵتگرتن و له گیرفانت هاویشتن . له‌وێدا ، که‌وتنه گه‌مه کردن و زۆران بازی . یادگارین ، دارمازوار و به‌ڕواره‌کانی چیا . '' حه‌زت لێیه به که‌سێکیان بسپێری که قه‌دریان بزانێت .''
چوویته سه‌ر تاشه به‌ردێک . حه‌وایته‌وه و هه‌ناسه‌یێکت نوێ کرده‌وه . مه‌لی نیگات چه‌شنی کۆترێک ، تیلی شار کرا . سووڕێکی خوارد و ڕووی کرده گه‌ڕه‌کی خۆتان . دواتر ، به‌ره و ئاربه‌با هه‌ڵکشا . هه‌ناسه‌یێکی ڕه‌ش له هه‌ناوته‌وه کشایه ده‌ره‌وه و ئاوێته‌ی هه‌ناسه‌ی مردووه‌کان بوو .
...قۆلی کراسه‌که‌ت ، هه‌ڵماڵیوه . بۆ ده‌ستنوێژه ! ده‌ستنوێژ بۆ نوێژێ که له هه‌موو پیس و په‌ڵۆخیێک پاکژت ده‌کاته‌وه . ئه‌و پیساییه‌ی به هیچ شتێکی دیکه خاوێن نابێته‌وه . شاده ماره ، ده‌خشێ و ده‌لوولێ و هه‌ڵپه‌یه‌تی . گرژه و به ته‌مایه له‌و به‌ندیخانه‌یه بڕه‌خسێ . چه‌شنی که‌ناریێکی سه‌رلێ شێواو له وتاغێکی داخراودا ، خۆی بوکتێ بۆ ده‌رێ و ناشاره‌زا و به پڕتاو ، ڕاپێچی شووشه‌ی ده‌لاقه‌که بێ .
له‌وه پتر مه‌راقی نه‌دا و ده‌رکی ده‌لاقه‌که‌ی بو ئاواڵه کرد .
'' ژیانیش به‌رده‌وامه له ناڵه ، له ژێر شه‌لاقی مرۆڤه‌کان !''
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|