ئاوات
ناسره‌ون هه‌ست و خه‌یاڵ، ئه‌ی خۆزگه من دێوانه بام!
خۆزگه ده‌ست و پێم له ناو زنجیری بایه و، وا نه‌بام!
زولفی سه‌ر شانت، عه‌زیزم! کاتێ هاتی شانه که‌ی
من گوتم: ”سه‌د خۆزگه ده‌نکی شانه بام و، شا نه‌بام“!
که‌س وه‌ک ئاوێنه به وردی ناژمێرێ خاڵی ڕووت
بۆیه ئاواتم بوو ئه‌و ئاوێنه به‌سته‌زمانه بام.
شه‌و چه‌قوچۆی جووتێ به‌ی وام ده‌گرێ، ڕۆژێ ڕه‌نگه من
وا نه‌له‌رزیبام له سه‌ر سینگی ئه‌گه‌ر له‌رزانه بام.
نابێ ڕزگارم له دانه‌ی خاڵ و داوی که‌زیه‌که‌ی
من که ده‌مویست قه‌ت له گیری داوودانه‌دا نه‌بام.
زه‌رده‌خه‌نده‌ی لێوه‌کانت هه‌ر هه‌ناسێکی ده‌وێ
ئه‌و ته‌له‌سمه‌م پێ نه‌ده‌شکا من که وه‌ک شه‌وبا نه‌بام.
تا په‌ره‌نگ و پیاڵه وا لاجانگ و لێوت ماچ ده‌که‌ن
من ده‌ڵێم: ”قه‌یدی چ بوو خوایه یه‌کێ له‌و دوانه بام!“
کێ هه‌بوو وه‌ک شه‌م بسووتێ بۆ منی شه‌یدا، ئه‌گه‌ر
خۆم له ده‌وری وی وه‌کوو په‌روانه بێ‌په‌روا نه‌بام؟
شه‌و بوو، ئه‌و بوو، مه‌ی بوو، بسکی باوه‌شێنی ڕووی ده‌کرد
هه‌ر منی بێچاره له‌و ناوه ده‌بوو بێگانه بام.
خۆزگه بۆ ئه‌و پێنج و دوو ڕۆژه‌ی ژیانی خۆم، منیش
هه‌ر وه‌کوو ”هێدی“ مه‌لی تۆفانی بێ هێلانه بام!
ماڵ و سه‌ر ویستم به جارێ وا فیدای تۆ که‌م، وه‌ته‌ن!
ئه‌وڕۆ چیرۆک بێ له ناو گه‌لدا، سبه‌ی ئه‌فسانه بام.
خالیدی حیسامی (هێدی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )