پێنجوین بەبێ تۆ نزیكه مـــــــــــــــەرگم
لوبنان شكێن بووی داخی بە جەرگـــــــم
تازه بوكێ بوی بەسەر چــــــــــــــــــــیاوه
ئەهاتنه سەیرت لەم لاو لــــــــــــــەولاوه
پارچه ئەرزێ بوی له پارچەی بەهەشت
زەردو سورو شینی كـــــــەژو كێو و دەشت
سەیرانگای پۆلی گەنجی عـــــــــراق بوی
لەم سەرحەدەدا بۆ خۆشی تاك بــــــــوی
بۆ هەوای ساف و ئاوی ساردی تــــــــــــــۆ
ئەكەم هەتا هــــــــــــــەم شیوەن و ڕۆ ڕۆ
پێنجوین بەبێ تۆ نزیــــــــــــــــكه مەرگم
لوبنان شكێن بووی داخی به جـــــــەرگم
موفتی پێنجوێنی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )