نمایش پست تنها
  #6  
قدیمی 06-28-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چۆن مێشكت به‌ هێز ده‌كه‌یت و ده‌بیته‌ كه‌سێكی زیره‌ك !؟ سایتی رجب حاجی

25 هه‌نگاوی ساده‌ بۆ به‌ هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی ته‌ركیز و زیره‌كی و ...هتد

1- ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به‌ شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.
مێشکی مرۆڤ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له‌ ئاو پێک هاتووه‌
پێویستیه‌کی زۆری به‌ ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له‌ مێشکدا
هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و
به‌ ته‌ڕ بونی زیره‌کی له‌ مرۆڤدا زیاد ده‌بێ...

2-
هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.

3-
هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژینی قوڵ به‌ لووت و دانه‌وه‌ی به‌ ده‌م

4-
ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..
وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاوو ده‌نگی هه‌وا ....

5-
پێکه‌نین به‌ تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه‌..

6-
بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.

7-
ڕاهینانی بیر بۆ نمونه‌:
له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که‌ به‌ (س) ده‌ست پێ بکات

8-
ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.

9-
نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه‌ شوێنی کڕنۆش بردن.

10-
خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله‌) یان دوای نیوه‌ڕوان.

11-
شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.

12-
خوێندنه‌وه‌ی زۆر.

13-
شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.

14-
بیر کردنه‌وه‌ له‌ شتی پێچه‌وانه‌
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد
ده‌کات ، ده‌بێته‌ هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین
بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له‌ بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ داهێنرا
ئه‌وه‌ بوو یه‌کێک له‌ زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه‌ و
ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که‌ نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له‌ مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا
تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه‌ بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو
مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له‌ ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا
ئێمه‌ ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه‌..

15-
مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.

16-
زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.

17-
له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.

18-
وه‌رزش کردن.

19-
گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.

20-
ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له‌ نێوان دوو شت یا دوو وێنه‌

21-
لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.

22-
لێکدانه‌وه‌ی ژماره‌.

23-
خواردنی هه‌نگوین.

24-
خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به‌ نیازی بیر تیژی

25-
ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:
مۆز ، سێو ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،
کونج ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته‌ ،
خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید