نمایش پست تنها
  #7  
قدیمی 06-30-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


سوودەكانی تووی رەش


تووی رەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، كانزا، ریشاڵ، ماددە دژە ئۆكسانەكان كە بایەخی تەندروستی بەرزیان هەیە .
تووی رەش بڕێكی كەمی وزە لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە هەر (100) گرام نزیكەی (43) كالۆری بەلەش دەبەخشێت، رێژە بەرزەكەی ریشاڵ كە دەگاتە (5.3) گرام لە هەر (100) گرام تووی رەشدا بەهایەكی خۆراكی بەرزی بەم میوەیە داوە بەتایبەتی كە ماددەی زایلیتۆل لەخۆدەگرێت كە جێگرەوەیەكی كەم وزەی شەكرەو لەسەرخۆ لە كۆئەندامی هەرسدا هەڵدەمژرێت بەمەشەوە نابێتە ئەگەری بەرزبوونەوەیەكی خێرای ئاستی شەكری خوێن.
تووی رەش ئاوێتە (فلاڤۆنۆ) یدەكانی وەكو (تانین) و ترشی (گالیك) و (كاتێچین) و (كامفیرۆل) لەخۆدەگرێت كە ماددەی دژە ئۆكسانی چاڵاكن و رۆڵیان هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەو نەخۆشی دەمارەكان و هەوكردنەكان، هەروەها گۆڕانەكانی پەیوەست بە كرداری پیربوونیش دوادەخەن، ئەمە جگە لە ڤیتامین (C) بە رێژەی (21) گرام لە هەر (100) گرامدا كە دژە ئۆكسانێكی سروشتی بەهێزەو سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات
تووی رەش ڤیتامین (A، E) و ڤیتامین (K) ی تێدایە، هەروەها (بیتاكارۆتین و لیوتین) كە سیفەتی دژە ئۆكسانیان هەیە، لەگەڵ رێژەیەكی مامناوەندی لە كۆمەڵەی ڤیتامین (B) بەتایبەتی ڤیتامین (B2، B3، B5، B6، B9) كە رۆڵی بەرچاویان هەیە لە (میتابۆلیزم) ی پرۆتین و كاربۆهیدرات و چەوریدا
تووی رەش كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: (پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، مەگنسیۆم) ، لەگەڵ رێژەیەكی باش لە كانزای (كۆپەر) كە پێویستە بۆ كرداری (میتابۆلیزم) ی ئێسك و دروستبوونی خڕۆكە سوورو خڕۆكە سپییەكانی خوێن.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 06-30-2014 در ساعت 12:33 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید