گەز گرتنی سەگ لە مرۆڤ
ناوەندی چاودێری نەخۆشی و ئێشكگری ئەمریكا سەبارەت بە گەز گرتنی سەگ لە ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، ئەو كەسانەی سەردانی بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەكانی ئەمریكا دەكەن بە رێژەی ٥% ئەو كەسانەن كە بەھۆی گەزی سەگەوە بریندار بوونە
بەپێی دەزگای پۆستی ئەمریكا، لەماوەی ساڵی رابردوو ٤.٥ ملیۆن كەس لە لایەن سەگەوە گەزیان لێگیراوەو لە نێو ئەوانەدا ٢ میلۆنی منداڵن
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، لە كۆی ٤,٥ ملیۆن، ٥ ھەزارو ٥٨١ كەس كارمەندی دەزگاكانی پۆستە لە لایەن سەگەوە گەزیان لێگیراوە
لە سەر ئاستی ئەمریكا ویلایەتی كالیفۆرنیا بە یەكەم ویلایەت دادەنرێ كە زۆربەی ھەرە زۆری دانیشتوانەكەی لەلایەن سەگەوە گەزیان لێگیراوە
بەپێی زانیاری پەیمانگای شكاوی پلاستیكی ئەمریكی لە ساڵی ٢١٠٣، ٢٦ ھەزارو ٩٣٥ كەس بۆ چارەسەری برینەكانیان روویان كردووەتە ئەو پەیمانگا لەلایەن ھۆكارەكەی گەز گرتنی سەگە.
لەلایەكی دیكە گەورەترین كۆمپانیایی بیمە لە ئەمریكا ستیت فارم ئاشكرایكردوە، ٣ ھەزارو ٧٠٠ رووداوی ھێرشی سەگی تۆماركراو بە بڕی ١٠٤ ملیۆن دۆلار قەرەبووی ئەو كەسانە كراوە كە لەلایەن سەگەوە ھێرشیان كراوەتە سەر.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-30-2014 در ساعت 12:32 PM
|