چەند پارچە هۆنراوەیەک
ئەفسانە سروش
کەس نازانێت
له ناوه‌ڕاستی رێگام و
که‌س نازانێت
ده‌ڕۆم یان
ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه.
له ژێر دارێک
دانیشتووم و که‌س نازانێت
گه‌ڵاکانی کۆده‌که‌مه‌وه،
یان ماندووم و پشوویەک ده‌ده‌م
که‌س نازانێت نا
مردووم یان له خه‌وێکی
قووڵ دام و له پانتایی
جه‌سته‌یەکدا راکشاوم.
مەستبوون لە باوەشی ئەودا
ئه‌مشه‌و
چۆڕ چۆڕ ده‌ڕژێمه
ناو پێکی یادێکت و
په‌ڕ په‌ڕ هۆشیارییم
ده‌بێته په‌ڕ و باڵی خه‌یاڵت،
تا ئەوان له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن، و
.... ئه‌من
مه‌ست مه‌ست
ده‌بم..... لێم بڕوانە
تا لە ناو نیگاکانتدا
بتوێمەوە...
لێم بڕوانە
با لە ناو دڵی تاریکی
شەو لەگەڵ هەستی
هەبوونی تۆ
هێواش هێواش
دڵی بێ تۆییم
لە لێدان بخەم
لە هەموو کاتدا میوانی
شەو و شەراب و
شیعری منی
تەنها ئەمشەو
وەرە و میوانی من و
دڵ تەنگییم بە.
تەنها ئەمشەو
لێم بڕوانە و
هیچ مەڵێ وەرە، و
کەمێک لە ئاسمانی
تاریکما ببە مانگ و
بۆ من هەڵبێ...
ماچ و مەستیی
ئەو کاتانەی
لە خەڵوەتی
تۆدا پێکی شەراب
لەسەر لێوی شەرابییت
ئەنۆشم...
دەکەومە ناو
لەزەتی ئامێزی
فیردۆس ئاسات.. و
لە قیبلەگای لێوەکانت
لەگەڵ بۆنی خۆشی
گەردەنت بە ئاواتەکانمدا
شۆڕدەبمەوە.. و
بە باڵای ئارەزووەکانمدا
هەڵدەگەڕێم، تا پێت دەگەم
ئەی خواوەندی
ماچ و مەستیی.
ئەفسانە سروش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-30-2014 در ساعت 02:09 PM
|