موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3885  
قدیمی 06-30-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌ریو له‌ سپێده‌دا
له‌و کاته‌وه‌ی روخساری عه‌شق و
باڵا سنه‌وبه‌ره‌که‌یم دیوه‌
جارجارێک وه‌ک منداڵێکی لاسار
سه‌رێک له ‌ماڵه‌ ته‌نیاکه‌ی من ئه‌دا..
هه‌ر ئه‌زانێ
زۆر په‌رۆشی ئه‌وم
چاوێکم لێ دائه‌گرێ و ئه‌ڵی:
وه‌ره‌ کچێ..
گه‌ر ئه‌ته‌وێ
ماچێک له‌ لێوی خۆشه‌ویستی بکه‌ی؟!
ئه‌بێ به‌ پێنووسی عه‌شق بنووسی
ره‌دووی با بکه‌وی
هه‌ناسه‌ی کاته‌کان بژمێری
گه‌ردی با بهۆنیه‌وه‌.

هه‌ناسه‌یه‌کی وه‌ریو له‌ سپێده‌دا
پێی وتم:
کچێنییت له‌م گێلاسه‌دا هه‌ڵوه‌رێنه‌
بیده‌ره‌ ده‌ست ئه‌و عه‌شقه‌ی
له ‌سه‌رابدا بۆته‌ په‌‌یکه‌رێکی نامۆ..
ئیتر من و ئه‌وین
لەو ‌ساته‌وه‌.. هه‌ناسه‌مان
ئاوێته‌ی ئه‌و شه‌ونمانه بوون
که ‌له‌ سپێده‌دا ئه‌دره‌وشانه‌وه‌
له‌و ساته‌وه‌
خولیای ماچێکی وه‌نه‌وشه‌یی
سۆزێکی پڕ حه‌سره‌ت و
نیگایه‌کی پڕ ئه‌مانم.


ئەڵماس مستەفا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید