
06-30-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خودایه وا دیسانه‌وه
ته‌پ و نمی ماچه و
هه‌ڵکردننه‌وه‌ی بای جووانییه و
خوڕه‌ی ڕه‌نگه و خوڕه‌ی گوڵه و
من هه‌ر ده‌مم وه‌ک سێوه‌ری لا چه‌مێکی ئه‌وێ
وه گژو گیا و وه پوونگه‌ی بێده‌نگییه‌کی ته‌ڕ خنراوه !
خودایه وا دیسانه‌وه ، ته‌پ و نمی ماچه و
هه‌ڵکردننه‌وه‌ی (با)ی جووانییه و
خوڕه‌ی ڕه‌نگه و خوڕه‌ی مهمه و
من هه‌ر ده‌مم وه بێ ده‌نگی قوفڵه و
وه پوونگه‌ی سه‌وزه پوونگه‌ی فیرقه‌ت خنراوه
ئه‌وه‌تانێ ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی خوا ،
وه‌ی یارانی ئه‌خته‌ر نشین و زوهره و زوحه‌لی خودا
ئه‌و ده‌روێشه‌ی سه‌رده‌مانێ
نوێژی تاقه شیعرێکی لێ نهڕۆشتوووه و نه‌فه‌وتاوه
ڕۆژێ ته‌زبیحه‌که‌ی له خه‌تمی دوولبه‌ر په‌رستان نه‌وه‌ستاوه و
ڕۆژێ له‌سه‌ر ئه‌سپی زکر ههڵنهگلاوه و
ده‌می پڕ نه‌بوووه له به‌یبوون و حاجیله‌ی کوفر
ئه‌لعانی خواش
ئه‌وێک به‌و هه‌موو جهسوورهتی عه‌شقه‌وه
ئه‌وێک به‌و هوموو فڕینی نیشتیمانی سازان ه‌وه
ئه‌لعانی خوا
وه‌ک به‌له‌مێکی کوون که‌وتووی که‌نار که‌وتوو
ئاوی شیعر ،
وه‌لای ناوه و
نوتقێ به دوولێوییا نایه و
وه‌ک په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌کی لانه ڕماوی پاسار ڕماو
دێڕێکی لێ هه‌ڵنافڕێ و
وه‌ک ڕۆژانی ته‌ڵا کۆڕی ئێوارانی ناو شار
ئه‌و ئێوارانه‌ی ته‌نها گوێمان له بانگی عه‌شق ده‌بوو
ته‌نها له‌به‌رده‌م گوفتی سهندراکاندا ده‌خه‌نین و دهنووشتاینهوه
ته‌نها وه لیمۆی که‌نیشکه‌کانی ئه‌وێ ،
ئه‌و که‌نیشکانه‌ی له چڵ و شه‌تڵی ئاگر ده‌چوون
ئاو ده‌ڕژایه سه‌رمان
ئاو ده‌زایه ده‌ممان
به هه‌مسی وان ده‌بووین به‌ژێر مه‌وجی ختووکه‌وه
ئێسته‌ش وه‌ک بێژی ، پرسه‌ی کۆڕی جوانییه‌و
خه‌زه‌ڵوه‌ری حه‌شاماته
وا به‌م هه‌مکه شیعری هیجره‌ته‌وه
ئێواره‌یه‌ک
له‌ناو هه‌وری ئاپوورهوه
هه‌تاوی ڕوانیینی شه‌مێ
چاوێ ،
مه‌مێ
نایدزێ و
دوای فیرقه‌تی ئه‌و هه‌موو ساڵه به ژه‌نگه
زه‌رده‌په‌ڕی مێه‌ک نایه و
مه‌خلووقێ له هاوچڵانی سازان نایه و
وه‌نه‌وشه‌یه‌ک به‌ویساڵی شیعری نادا و
هه‌ر نه‌بێ نا ، بایه‌ک ، بایه‌کی خوایی
ده‌سڕی نهێنی ئه‌و هه‌موو بێ ده‌نگییه‌ی نابا و
ده‌ستێ ،
به‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی ئه‌و هه‌موو جنوون و متبوونه‌وه ،
ده‌س ناکێشێ و
دهسناکێشێ و
نه‌یی و نه‌یجه‌ی ،
نه‌یسانێکی گوڵعوومهری پێناوهخشێ و
هه‌ر نه‌وێ و نه‌وێ و نه‌وێ نا ،
به‌و نه‌یه‌ی به‌ر پشتوێنی لای خۆیه‌وه
سۆزێ ، له‌ئاهی خۆی پڕکا و
مه‌یلێ وه پایزی خورماڵ به‌خشێ
مه‌یلێ وه ووڵاتی عه‌شق به‌خشێ
ساڵگارێکه ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی خوا
ئه‌ی عه‌شره‌تی عوشاقی گوڵ چامه و قه‌ڵه‌م
هه‌ر ڕۆژی (عه‌شقه) دێ و
هه‌ر ڕه‌شبه‌ڵه‌کی هه‌نار و په‌نجه‌یه دێ و
هه‌ر شیعره و ده‌بێ به خێوه‌تی گۆرانی و
لێ ئه‌و ، مه‌رگ به خۆی
هه‌ر هه‌ر ده‌می قوفڵه و گازه‌ن
هه‌ر ده‌ستی وا به به‌رۆکی قه‌ڵه‌مه‌وه و
هه‌نار له‌چاوی کوڕوکاڵی ڕۆژنامه ده‌دزێته‌وه و
گوێزی ته‌ڕ و به‌یتی ته‌ڕی ،
له سێوه‌ری کۆڕ و گۆواران ده‌دزێته‌وه و
مێ نییه و
شه‌م نییه و
به‌ڵام به‌ڵام
نازی شیعری
به شه‌رابی
کۆنه گۆزه‌ی کۆنه ساڵان ده‌فرۆشێ و
مێ نییه و
شه‌م نییه و
شه‌راب نییه و
به‌ڵام
سه‌ری شه‌ربه‌ی کۆنه خه‌می ،
به‌سه‌ری خۆی چنگ ناکه‌وێ و
لاسکه هه‌واڵێکی ،
له گوێ سه‌کۆی هیچ لایه‌ک شین ناوێ
یاران .. ئه‌و هێن بێ ده‌نگ و خامۆشهن
خامۆش
خامۆش
هه‌تا به گۆڕ غه‌ریبێکیش ناوزه‌ن ناوێ !
مه‌رگ وه خۆم
جوداییتان یاران
(سێوه‌ر)سانی (قه‌ور)سانه و
(عه‌زاو)سانی قه‌ورسانه
ئامانتان بم ،
وه‌ی گوڵخه‌نه‌رانی ووڵات ، بموهخشن سا
گه‌ر عه‌یامێکی سیا عه‌یام و تاڵه
ئاونگی شیعرم نه‌دابێته چیمه‌نی خوێندنه‌وه‌تان ،
یان وورده ماسی ختووکه‌ی حه‌رف و
سیمی کراسی چامه و
قاوه‌ی گه‌رمی وێنه‌ی جوانم
پێ نه‌دابن و
له‌ته‌ک سوبحی خوێندننه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کدا
من چایه‌کی به هاڵاوی
سه‌ر مقه‌ڵی چایخانه دهسگێڕهکانم
له‌به‌رده‌مدا
دانه‌نابن و
یانه یاران ئێواره‌یه‌ک
به که‌بابی ،
ئێواره‌یه‌کی به‌همه‌ن و پڕ له پرووشه‌وه
نانی چه‌ور و
ترشی به‌یت و
جامێ ترشیاتی خۆمانه‌م
له به‌رده‌م دا دانه‌نابن
ده‌مبوورن یار و یاوه‌ری شیعر
زه‌مانێکه
وه‌کوو جاران
کۆلاره‌ی شیعر هه‌وای ئاسمان ناده‌م و
وه‌کوو با به دووی مه‌له‌کی ده‌غڵا هه‌ڕا ناکام
چیبکه‌م یاران لێره مێیه‌ک
به‌ویساڵی شیعرم نادا و
لێره مێیه‌ک
وه بورکانی عیشقم نادا
خودا خۆم ڕۆ
خۆم له گوڵخانه‌ی مه‌کر و فڕین نایهدهر
خۆم له چاوی سییا چاوان کێشایه ده‌ر
خودا خۆم ڕۆ
چۆن گڕم له خه‌رمانی هه‌نارستان نا و
مه‌قه‌ستم له باڵی فڕینی قه‌ڵه‌م نا و
ڕێی ته‌واشای شارم وه به‌ردی دۆزه‌خ که‌ڵه‌ک کرد و
وه کوفری ئه‌م هیجره‌ته من چۆن تێکه‌وتم و
توانیم پشت له‌ئایه‌ی ژووان و
پشت له‌ژووانی نازۆڵانی شاره‌که‌م که‌م
خودا هاوار
ڕه‌ش بوومه‌وه له هیجری شار
ڕه‌ش بوومه‌وه به ته‌نیایی
ڕه‌ش بوومه‌وه وه بێ ده‌نگی
خودا خۆم ڕۆ ئێره بۆ من
عه‌یشی چ بیابانێکه
ئه‌ڵمانیا
2006
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|