نامه‌کانی هه‌شتی مارس.
به‌های ڕه‌هایی.
ئه‌ی کیژه پێچراوه‌کانی نیو قوماتی
ووڵاتی به‌فرو قه‌له‌ڕه‌ش
په‌رده کهڕوودارهکانی
سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی نیگا لاده‌ن
ڕه‌نگاڵه‌کانی خۆرهه‌تاو
که‌یفیان به‌ژووری نسرم و سیا نایه‌ت
گه‌ر شه‌وانه‌ش چرای روحێ دانه‌گیرسێ
نهمۆتهکهی خه‌م له‌سینه دائه‌به‌زێ و
نه‌دڵ خورپه‌ی پڕ ته‌لیسمی
عیشقی پیایهت
له‌ڕۆژهه‌ڵات .. ئێمه‌ی بچوک
پێ له‌ئاوه ڕژاوه‌که‌ی گه‌وره ئه‌نێین
به‌ده‌ست خۆمان نیه ، یارۆ
خود ، سه‌روه‌ری هه‌موومانه‌و
خود په‌رستی له‌هه‌ر کوێ بێ
به‌حوکمی کات
به‌حوکمی شوێن .. ئێمه‌ش له‌وێین
گومان هاوڕێی ڕۆژه‌کانی سهفهرمانهو
متمانه ، پولی دانسقه
چۆن وانه‌بێ .. ئێمه‌و مانان
به‌زه‌حمه‌ت دێینه دنیاوه‌و
گه‌وره ئه‌بین
وه‌لێ ئاسانیش ئهفهوتێین
ده‌ورو به‌رمان ده‌شتی مینڕێژه بهیاساغ
هه‌ر گه‌وره‌کان ، خودا ئاسا
ده‌رسی ڕه‌وشتمان دائه‌ده‌ن
ئه‌وانیشن ، چه‌قۆ کوله‌ی سزا‌و تاوان
له‌سه‌ر تاڵه‌مووی باریکی مل دائه‌نێن
ئه‌وی پێی وایه تاجی به‌خت
به‌ده‌ستی ڕێکه‌وت و قه‌ده‌ر
ئه‌نرێته سه‌ر
به‌سه‌زمانه‌و خۆشخهیاڵێکی بێ خه‌به‌ر
کیژه ڕوومه‌ت سووره‌کانی
سه‌ر ته‌نوری پشکۆ گه‌شی خۆشه‌ویتی
ئێوه له‌گڕ دروست بوون و
سه‌مای قژتان کڵپه‌ی ئه‌وه
وه‌لێ حه‌یفێ
هه‌ندێ ووشه‌ی وه‌کو عیشق و
بزه‌ی لێوه پهمییهکانی ژوان و
ناوی کۆتره تهتهریهکان
کهنامه نهێنیه‌کانی
خه‌باتی عیشق ئه‌گوێزنه‌وه
لهمانیفێسته کۆنه‌که‌ی گه‌وره‌کانا
له‌زیندانی ته‌پ و تۆزاوی ئهرشیفا
له‌ژووری ئهشکهنجهدانا .. داڕزیون
به‌ڵام دانیان بهتاوانا نه‌هێناوه
تاکو ئه‌مڕۆش
ئه‌ی په‌پووله نه‌شمیله‌کانی دۆزه‌خی
ووڵاتی پیاو
پیاوی گه‌وره .. پیاوی نه‌خۆش
به‌ئه‌فسانه‌ی ڕۆژه کۆنه‌کانی ئه‌شکه‌وت
پیاوی سه‌رمه‌ست تاحاڵهتی ڕشانه‌وه
به‌وه‌همی هێزو ئایه‌ته شه‌یتانیه‌کان
ئه‌ی چۆله‌که ههڵکوڕماوهکانی دڵم
من پێوه‌ری ڕه‌هایی ژین
هه‌ر به‌فڕینی ئێوه‌دا ئه‌ناسمه‌وه.
ڕۆژمێری ژنێکی رۆژهه‌ڵاتی.
-1-
هه‌موو شه‌وێ
بێ پرسه گورگانێیهکیش
به‌په‌نجه زبره‌کانی زه‌وق
وه‌ک توێکڵی لالهنگیهک
داتئهماڵێ و
نه‌وسنانه ، دانه‌دانه‌ی
قاشه‌کانی له‌شت ئه‌خوا
کهتێریش بوو
ناوکه ووشکه‌کانی روحت
تووڕ ئه‌داته
نێو کیسه خۆڵه‌که‌ی ئه‌مڕۆی
پاشماوه‌یه‌ک لهلهزهتیش
ئه‌گه‌ر مابوو
لهنایلۆنی سلۆفینی ئه‌پێچێت و
ئه‌ی خنێته سهللاجهکهی
خه‌یاڵیه‌وه .. بۆ سبه‌ینێ
ئه‌وجا به‌که‌مالی ڕاحه‌ت
جگه‌ره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتنی بۆ ئه‌کێشێ
ئه‌وه‌ی ته‌نیاش
له‌ته‌م تومانی دوکه‌ڵا نه‌غرۆ ئه‌بێ
ئازاره‌کانی تۆی ژنه.
-2-
هه‌موو کاتێ واهه‌ست ئه‌که‌ی
ژماره دووی
له‌پیاسه بێ تامه‌کانی
ئێوارانا
که‌وه‌ک دیکۆر په‌لت ئه‌گرێ
پێ دزه‌یه‌ک دووره لێت و
گوێی له‌چرپه‌ی دڵت نیه
ئه‌ڵێی بوکه بهبارانێی
به‌ده‌ستیه‌وه
لاشه‌یه‌کی جه‌سته زیندووی
به‌روح مردوو
ئه‌و به‌ته‌نیا ، په‌یکه‌ری پیاو
تۆش به‌ته‌نیا ، سێبه‌ری ژن
وه‌ختی دوان و گفتوگۆش
به‌قولاپی داب و نه‌ریت
ڕاوی ماسیه سووره‌کانی
ده‌نگت ئه‌کاو
ئه‌و هه‌میشه ، پیاوێک له‌ده‌نگ
تۆش به‌ته‌نیا ، ژنێک له‌گوێ.
-3-
له‌سه‌ره‌تاکانی بوونه‌وه
شه‌رم زاده‌ی
له‌دایک بووی
له‌گه‌ڵ شه‌رما
داره‌داره‌ی پێ گرتنت
هه‌ر به‌شه‌رمه‌وه پێ ئه‌کراو
کاتێ زمانیشت پژا
شه‌ونمی شه‌رمی لێ تکا
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی باخی سنگت
دوو به‌هێی گرت
شه‌رم هه‌ر چوار ده‌وری گرتی و
پشت چه‌ماوه‌و چاو له‌زه‌وی
وه‌کو جورمێکت کردبێ
کهمێردت کرد
هه‌ر له‌شه‌رما
تارایهکیان دابهسهرتا
وه‌ک گوناهێ بشارنه‌وه
یه‌که‌م شه‌وی بوکێنیشت
پارچه خامێکی سپییان بۆداخستی
تالهئابڕووی
سووری شه‌رمت دڵنیا بن
وای پێ ده‌چێت دوامهتافیش
وه‌ک زه‌رده‌په‌ڕ
له‌گه‌ڵ شه‌رما ئاوا ببیت.
-4-
ئه‌ی ژنی هه‌میشه پاییز
ئه‌ی دره‌ختی هه‌میشه ڕووت
له‌ئاوێنه‌ی چاوی پیاوا
ئه‌و پیاوانه‌ی
که‌شه‌ریکی ڕه‌شه‌بان و
لهووشکه وه‌رزی هه‌میشه هه‌ڵوه‌رینا
گه‌ڵای زه‌ردی ڕۆژه‌کانی
ته‌مه‌نت لێ ئه‌که‌نه‌وه
ئه‌شیانه‌وێ گوڵیش بگری و
به‌ریش بگری و
بۆ هه‌میشه ڕووتهڵیش بێ
ئه‌ڵێن گوایه
ئه‌مه فه‌رماییشی خوایه
خوایه‌ک له‌ودیو یاڵه‌کانی سروشته‌وه
کلیله‌کانی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ئه‌دا
خوایه‌ک له‌تۆفانی له‌زه‌ت
خوایه‌ک له‌ترۆپکی ڕه‌ها
خوایه‌ک له‌پیاو .. پیاوێک له‌خوا.
-5-
شه‌وی دوێنێ خه‌وێکم دی
له‌خه‌وم دا
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی
په‌ڕله‌مانی فریشته‌کان
هه‌ڵبژێردرام
بۆ پۆسته چۆڵه‌که‌ی خودا
ئه‌و شه‌وه ، پاش هه‌ڵبژاردن
قه‌رارم دا .. ده‌زووه‌کانی
نێوان په‌نجه‌کانی خۆم و
بوکه شوشه‌کانی قه‌ده‌ر بپچڕێنم
تاکو ، ئه‌گه‌ر
له‌ده‌نگدانی داهاتووا
که‌سێکی تر .. شتێکی تر
بوو به‌خودا
توانای نه‌بێ
یاری به‌جوگرافیای له‌ش و
ته‌رازوه‌که‌ی به‌خت بکا.
ژنه ئاو.
بوونی من به‌خشینی تۆیه
ئه‌ی ژنه ئاو
ئه‌ی سه‌رچاوه‌که‌ی زینده‌گی
له‌سفری دروست بوونه‌وه
کۆژیانی سێ په‌پووله
یه‌که‌م سێ وه‌رزی ته‌مه‌نم
لهزهمزهمی روحی تۆیا به‌سه‌ربردو
عه‌تری گوڵه گوشراوه‌که‌ی
هه‌ناوی تۆم ئه‌خوارده‌وه
ئه‌و ده‌مانه من به‌شێ بووم
له‌گیانی ژن
گۆپکه‌یه‌کی نه‌رم و ته‌ڕ بووم
له‌گوڵزاری دڵنیایی و
قه‌تره‌یه‌ک بووم
لهئۆقیانوسێکی هێمن
ئه‌و ده‌مانه منێکی نێر
له‌هێلانه‌ی گه‌رم و نه‌رمی
سۆزی مێ دا
زه‌ڕنه‌قوته‌ی هه‌ڵکوڕماوی
ژێر نه‌رمه بارانی خه‌و بووم
ئه‌و په‌یامنێرێکی خوا بوو
بۆ سه‌ر زه‌وی
منیش دیاریی روحی ئه‌و بووم
ئه‌و هه‌ناسه‌کانی با بوو
منیش گوێچکهلهیهک له‌سی
ئه‌و ڕووبارێ بوو له‌شیرو
منیش ده‌مه ووردیلهکهی بێچوهماسی
ئه‌و قه‌دی دره‌ختێکی به‌ردار
چنگی ڕه‌گی
له‌نێو سنگی خاکا مه‌تین
منیش هه‌ر تارمایی چڵێ
خه‌یاڵی بووم پڕ له‌گومان
ئه‌گه‌رێ بووم
له‌مابه‌ینی شه‌ک و یه‌قین
لێم ببوره ئه‌ی ژنه ئاو
ئه‌ی فریشته‌ی میهره‌بانم
ئێسته زانیم ، که‌یه‌که‌مجار
باخی گیانی تۆم به‌جێ هێشت
له‌به‌رچی بوو ، زریکانم
لێم ببووره ئه‌ی ژنه ئاو
کهگهورهبووین ئێمه‌ی مناڵ
که‌بووین به‌پیاو
سه‌رچاوه‌که‌ی بوونی خۆمان له‌بیر کرد‌و
بهخڕکهبهردی گه‌مژه‌یی
کانی روحی تۆمان لێڵ کرد
له‌ژیله‌مۆی ژێر خۆڵه‌مێشی پیاوه‌تیش
سهقهرێکمان بۆ داخستی
له‌به‌دبه‌ختی و غه‌درو زوخاو
که‌تۆ خۆت به‌هه‌شتی میهری
ئه‌ی ژنه ئاو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )