ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵم هه‌ر ده‌نگ و ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وه‌ره ساقی سه‌راپا بوومه تاری تۆ
به چاوت که‌وتووم بۆ زاری تۆ ئاگر له من به‌ربوو
سوپه‌ندم هه‌ر بسوتێم چاکه من بۆ چاوه‌زاری تۆ
عه‌زیزم روحی شیرینم، له من بۆچی که‌ناری تۆ
...وه‌ره سه‌ر هه‌ردووچاوی من که سه‌روی جۆیباری تۆ
نه‌خۆشی چاوه‌کانت بووم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌ربوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌که‌ر باری له زاری تۆ
له لایێک تاره داوی دڵ، له لایێک ماره قه‌سدی سه‌ر
چ سحرێکه عه‌جه‌ب ماوم له زو‌لفی تارو ماری تۆ
ماموستا هيمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )