ئه‌تۆ په‌رژینی باغ و ده‌شتی تاســــــه‌ی
ئه‌تۆ بۆنی بزه و عه‌تری هه‌ناســــــــه‌ی
ئـــــــــه‌تۆ خه‌رمانی هه‌ور و مۆمی یادی
گوڵی، به‌ندی دڵی، که‌وباڕی تاســــــه‌ی
ئـــــــه‌من خه‌نده‌ی شه‌و و گۆڕی خه‌یاڵم
ئـــــــــــه‌من ڕووباری لێڵ و خه‌ونی کاڵم
ئـــــه‌من هه‌ڵدێری ژیان و شه‌ونخوونیم
خـــــه‌مم، ده‌ردم، په‌ژاره‌ی دووره ساڵم
ئــــــــــــــــه‌تۆ چاوی دڵ و عه‌تری سڵاوی
ئـــــــــــــــه‌تۆ شاری بزه و هێزی هه‌ناوی
ئـــــــــه‌تۆ بارانی عه‌شق و بۆنی ژوانی
شه‌ڕابی، شه‌ونمی، هێشووی هــــه‌تاوی
ئــــــــه‌من تابووتی سینگ و گۆڕی چاوم
ئــــــــــــــه‌من به‌ژنی شه‌و و داوی پساوم
ئـــــه‌من مه‌رگی بزه و ئه‌سرینی ده‌ردم
هـــه‌ناسه‌م، دووکه‌ڵم، شووشه‌ی شکاوم
ئــــــــــه‌تۆ شابسکی عه‌شق و پێکه‌نینی
ئـــــه‌تۆ چه‌پکه‌ی بزه و ئاهه‌نگی ژینی
ئـــــــــــــه‌تۆ باغی هه‌زار ئاوازی هیوای
گـــــــزینگی شه‌ونم و لووتکه‌ی ئه‌وینی
ئـــــــه‌من جۆگه‌ی خه‌م و هاڵاوی شینم
ئــــــــــه‌من هه‌وری ته‌م و کڵپه‌ی برینم
ئه‌من گۆمی هه‌نیسک و چۆمی تاسه‌م
په‌ژاره‌م، مه‌ینه‌تم، ته‌رمی ئــــــه‌وینم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )