موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3935  
قدیمی 07-19-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


کەو و کانی
کانیم له داوێنی چیا
دەورو بەرم گژو گیا

لەنێو شاخان دێمه دەرێ
ڕیشەم داکوتاوه له سەرێ

ئاوم ساف و سارد و ڕوونه
دەوای دەردو ماندووبوونه

هەر کەس جارێ وەخوا ئاوم
ڕوخساری دێته بەر چاوم

دەیناسمەوه پاش چەند ساڵان
بیرم تیژه وەک منداڵان

زەوی جووتیاران دەدێرم
ئاوی ساردیان بۆ دەنێرم

باڵنده پۆل پۆل دێنه لام
دەدوێن به ئاهەنگ و کەلام

بەبر و شێر و گورگ و پڵینگ
هەڵۆ و باز و قاز و قورینگ

له دەورم دەکەن هات و چۆ
رێوی و چەقەڵ به مڵ و مۆ

وەرزی بەهاران سەری ساڵ
خاسه کەوی خۆش خەت و خاڵ

له گەرمێنێ که دێنەوه
لەلای من دەحەسێنەوه

شەڵاڵی ئارەق دەخووسێن
بەسەر چاوەم دا دەنووسێن

هێنده به جوانی دەخوێنن
هەست و بیرم دەبزوێنن

به قەڵبەزەو به گۆرانی
داوەتمانه کەو و کانی

پێش ئەوەی ڕاوچی پیر هەستێ
له نێو حەشارگه هەڵوەستێ

سەحەری باڵ دەگرن دەفڕن
به تاریکی ڕێگه دەبڕن

دەڕۆن بۆ قۆناغێکی تر
به کەیف و دەماغێکی تر

ئاوا ژین دەبەنه سەرێ
تا دەگەنه لووتکی سەرێ

که گەینه جێ ماندوو شەکەت
وەلا دەنێن خەم و خەفەت

دەس به قاسپه و ئاواز دەکەن
بەزم و نەوایه ساز دەکەن

چەن تامه زرۆی گڵ و خۆڵن
بۆ چینه زەوی دەکۆڵن

ساز دەکەن هێلانه ئەو جار
بەوان دڵگر دەبێ بەهار

تا وەرزی پاییز و خەزان
پەیدا دەبێ گەڵاڕێزان

ساردو سەرما هێرش دێنێ
چڕ و کێویان لێدەستێنێ

دوو دوو سێ سێ دەبنەوه پۆل
لەسەر خڕ و شەتاوو گۆل

پێشڕەویان دێ به ئازایی
لەسەر شاخێ به خێرایی

بانگی هەڵبڕان دەخوێنێ
بەرەو چیا دەقاسپێنێ

قین و ڕقی خاڵی دەکا
باڕه کەوان حاڵی دەکا

تا داودۆز بن نەچنه سەر داو
لەسەر بنەو کانی و دەراو

بەرەو گەرمێن باڵ لێدەدەن
خێرا مزگێنیم پێدەدەن

ماوەیەک دەبم چاوەڕێ
شاییم له دڵ دا دەگەڕێ

چەن ڕۆژ زووتر دەورو بەرم
به سەوزایی دەکەم نەرم

شادیم له پڕ لێ بوو به داخ
ڕاوچی کەوێ گەینه قەراخ

چەند ساتێ که له شەو ڕابرد
ئەو زاڵم بابه تەقەی کرد

کەوته دڵم خورپه و لێدان
خۆشیم به جارێ فڕێدان

کەوێکی خڕ ئازا و جەسوور
خۆش خەت و خاڵ دەنووک ئەستوور

به نیشانه لەبەر چاوی
ساچمه دران له هەناوی

دەستی بشکێ دای له پێشڕەو
دەخوێن گەوزی بەو شێوه کەو

قافڵەی شەوم دەرده دار بوو
کانیش دڵی کۆڵەوار بوو

ئاخ بۆو کەسەی وەدوای کەوێ
تۆڵەی وەکات و نەسرەوێ

ئاوم سەرپاک دەدرێ بەوی
بۆی دەبمه گەنجی سەر زەوی

بۆ داهاتووی دەبمه هومێد
تێدەکۆشم بۆ گەل و زێد

ئەمن کانی،ئەو باغەوان
به دڵ دەبینه پاسەوان

هەتا پۆله کەو به پێخۆر
نەبنه خۆردەی زاڵم به زۆر

تا کەی ؟دەبێ دڵنیا بن
ڕەمزی سەربەرزی چیا بن

مامۆستا حوسێن حەیدەرپوور ((هۆمێد))


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید