موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #3940  
قدیمی 07-19-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

پارەی (2) پیاڵە ( چا )
( تا مردن عاشقت ئەبم , دڵنیام لەودیو مردنەوە ماچی ڕیشی سپیت ئەكەم...)
پێویستم بەوەیە مردن بەدرۆ بخەمەوە
تكائەكەم یارمەتیم بدەن...

كەبیرلەمردنی ئەكەمەوە
هەست بەئازاری ڕۆحم ئەكەم...

ئەوەندە بێدەنگ عاشقی بووم
تەنانەت نەم ئەوێرا لە دێڕی شیعرەكانما بیخەوێنم
خۆم خەجاڵەت كەمەندییەكەم...

دەمێك بووعاشقی بوو بووم
وەلئ دوای مردن ئیتر بڕیارم دا پەرستگایەكی بۆ بكەم بەئاشكرا....

فێرم كەن لەپرسەی ڕۆحما ئارام بم
تا ماچی گریانی ئەو هەموو خەڵكە بكەم...

مردن هەرگییز جوان نەبووە لای من
پێی بڵێن ئەوەندە بەلای ڕۆحی ئازیزانما نەڕوات...

ئاشا چ (چا)یەك ئەخورێتەوە لە پرسەكەتدا
خۆتۆ پارەی دوو پیاڵە (چا) ت نەبوو...!

بیستم چاكەتەكەشت هی خۆت نەبووە
دەك منت بمرم
ئیستا پارەی هەزار چاكەت بۆ كۆڕی بێ تۆیی سەرف دەكرێ....!

دەریـــــا هەڵەبجەیی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید