
07-19-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ه نیا شێعروه‌ره یارم ،وه‌ره ئه‌ی تازه یارم!
وه‌ره ئه‌ستێره‌که‌ی شه‌وگاری تارم !
وه‌ره ئه‌ی شاپه‌ڕی باڵی خه‌یاڵم!
وه‌ره ئه‌ی شه‌وچرای رووناکی ماڵم!
وه‌ره خاسه که‌وی ڕام و که‌وی من !
وه‌ره ئیلهامه‌که‌ی نیوه‌شه‌وی من !
وه‌ره ئۆخژنی سینه‌ی پڕگڕی من!
وه‌ره پیرۆزه‌که‌ی به‌رزه فرێ من!
وه‌ره ئاوه‌نگی سه‌ر په‌لکی گوڵی سوور!
وه‌ره ئاورینگی گه‌رم و مه‌شخه‌ڵی نوور!
وه‌ره ئه‌ی ڕێژنه بارانی به‌هاری!
وه‌ره شیعری ته‌ڕی پڕ ورده‌کاری!
وه‌ره ئه‌ی نه‌ونه‌مامی باخی ژینم!
وه‌ره ئه‌ی شاگوڵی مێرگی ئه‌وینم !
وه‌ره کاروانکوژه‌ی کاتی به‌یانی !
وه‌ره بیره‌وه‌ری و ئاواتی جوانیم!
وه‌ره ئه‌ی بوت هه‌تاکو بتپه‌رستم!
وه‌ره مه‌مکۆڵه‌که‌ت بگرم به مستم !
وه‌ره ئه‌ی ((خه‌ج))، وه‌ره ئه‌ی ((خاتو زین))م!
وه‌ره با به‌ژن و باڵاکه‌ت ببینم!
وه‌ره با دامرێ ئاوات و تاسه‌م !
وه‌ره با بسکه‌که‌ت لادا هه‌ناسه‌م !
وه‌ره با هه‌ڵمژم ئه‌م لێوه گه‌رمه !
وه‌ره با هه‌ڵگوشم ئه‌م ڕانه نه‌رمه !
وه‌ره جوانی، وه‌ره نازت بکێشم !
وه‌ره وه‌ک ده‌سته گوڵ داتنێم له پێشم !
وه‌ره با به‌س بکه‌م ئه‌م باوه _ باوه
وه‌ره با بێن بکه‌م ئه‌و بسکه خاوه !
وه‌ره با ده‌ست له باڵاکه‌ت وه‌رێنم !
وه‌ره کوڵمه‌م له کوڵمه‌ی تۆ خشێنم !
وه‌ره سوور به له سه‌ر واده و به‌ڵێنی!
وه‌ره کورد به مه‌که په‌یمان شکێنی!
وه‌ره گیانم فیدای چاوی ره‌شی تۆ!
وه‌ره باهه‌ست بکه‌م گه‌رمی له‌شی تۆ!
وه‌ره ماچم ده‌یه ماچی خودایی !
که بێزارم له ماچی سینه‌مایی
هیمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|