ئێره کوچه‌ی،،خاتراتی ،نه‌ونه‌مامی ئێمه‌یه
شوێنی کایه‌ی مێر مناڵی و هه‌ست و فامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی بۆنی نانی ،نانه‌وایه‌کی گه‌رم
ئێره شوێنی ،هات و چۆی ژین،،سوبح و شامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی چاوی جوانی ئه‌و کچه جیرانه‌یه
شوێنی ژوانی باوه‌شێکی پڕ له تامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی په‌نجه‌رێکی نیوه ئاواڵه‌ی بچوک
په‌رده لادانێک،،نیگاهێک ،،بۆ سه‌لامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی ،،بۆنی یاس و بۆنی شه‌وبۆ و مێخه‌که
مه‌ڵحه‌می سارێژکه‌ری ،گشت ده‌رد و زامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی مه‌ستی ئاوی ،ئه‌و ترومپا کۆنه‌یه
ئاوی زه‌مزه‌م لێره دایم ،،هه‌رله جامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی پیری ئه‌زمون ،،شوێنی ڕێز و حورمه‌ته
مه‌کته‌بی فێر بونی ژین ،،له‌و باب و مامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی سێبه‌ری دارانه ،،کوچه‌ی ژینی من
کوچه‌یه‌ک بۆ عیشقی خاک و بۆ مه‌رامی ئێمه‌یه
ئێره کوچه‌ی خه‌ونی ئاوپڕژێنی،سوبحێکی به‌هار
ئێره لانکه‌ی شێعری خاڵه و گشت که‌لامی ئێمه‌یه
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|