
07-19-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌ک دوو دڵۆپه فرمێسکی
شۆڕشێکی دوای ئاشبه‌تاڵ
ده‌تکێم له‌چاو....
یان ده‌بمه هاواری وونبووی
مناڵێکی
له‌سۆزی دایک به‌جێماو
له‌کوێ عێل وهۆزی ئێوه
له‌هه‌واری من هه‌ڵده‌دات
کواڕێژنه‌ی هه‌وری به‌هاری و
له‌پانتایی مه‌زرای تینوما داده‌کات
بارکه‌ن برۆن....بارکه‌ن برۆن
ده‌ستی قڵیشاوی ئێمه
به‌درۆکانتان ساڕ‌ێژ نابێت
سکی برسی منداڵانمان
به‌به‌ڵێنه‌کان تێر نابێت
بارکه‌ن برۆن.... بارکه‌ن برۆن
ده‌ستنوێژی باوه‌ڕی ئێمه
به‌درۆکانی ئێوه‌ناشکێت
سفره خه‌یاڵیه‌که‌ی ئێوه
له‌چاومانا سه‌وز نابێت
بارکه‌ن برۆن.....بارکه‌ن برۆن
له‌ناوفه‌رهه‌نگی ئێوه‌دا
ووشه‌ی{ڕاستی}سڕاوه‌ته‌وه
له‌جێگه‌ی به‌تاڵی ئه‌ودا
{گه‌وجاندن}جێی کراوه‌ته‌وه
بارکه‌ن برۆن....بارکه‌ن برۆن
له‌م شه‌قامه گوزه‌ر مه‌که‌ن
ده‌می پیستان مه‌که‌نه‌وه
بڕۆنه ڕه‌شماڵه‌که‌ی ئه‌ودیو
له‌وێ پێکی تاڵ بخۆنه‌وه
بارکه‌ن بڕۆن.....بارکه‌ن برۆن........
{عوسمان حه‌سه‌ن}
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|