
07-19-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه‌دریجان
قه‌دریجان شاعیر و ڕامیاریناس و چیرۆک‌نووس و وتارنووس و وه‌رگێڕ، یه‌كێکه له‌و شۆڕه‌سوارانه‌ی بواری جیاجیا. له‌ساڵی 1911دا له شارۆچکه‌ی "دیرك" له نزیك "ماردین" له دایکبووه.
له‌ساڵی 1928 بۆ 1931 له‌خانه‌ی مامۆستایان خوێندوویه‌تی. به‌هۆی جموجۆڵی ڕامیارییه‌وه له‌ده‌ست ته‌نگه‌تاوی ده‌سه‌ڵاتی تورك نیشتمانه‌که‌ی به‌جێهێشتووه و ڕووی کردۆته ڕۆژئاوای کوردستان.
له‌وێ خوێندنی خانه‌ی کشتوکاڵی ته‌واو کردووه، بۆته مامۆستا. دوای چه‌ند ساڵێك چۆته مۆسکۆ، له‌وێ چاوی به بارزانیی که‌وتووه. دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆ نیشتمان قه‌دری جان ڕوو ده‌کاته به‌غدا و ده‌بێته میوانی بارزانی.
له‌ساڵی 1939دا ژنی هێناوه. له‌ساڵی 1959دا گه‌ڕاته‌وه سوریا و له‌وێ چه‌ند جارێك به‌ندکراوه. شاعیر له دونیای شیعره‌کانیدا گه‌لێك ده‌ست باڵا بووه. زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ی، که له کوردستان ڕوویانداوه، جا له هه‌ر پارچه‌یه‌کی بێت، شاعیر له په‌سن و زیندووکردنه‌وه‌یان که‌مترخه‌می نه‌کردووه. ده‌توانرێت بووترێت، که مێژوونووسێك ڕاستی ڕووداوه‌کانی به شیعر تۆمار کردووه. بۆ نموونه له ڕووخانی کۆماری کوردستان و له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د بناغه و کۆڵه‌که‌یه‌کی دیکه‌ی دوو شیعری قه‌دری جانه، له‌ناوچوونی ئه‌م کۆماره، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا ته‌نها هیوا و مه‌به‌ستی هه‌موو کوردێک بووه، ڕووداوێك نه‌بووه، که مرۆڤی کورد لێی بێده‌نگ بێت، هه‌روه‌ها له‌سێداره‌دانی پێشه‌وا، که ویژدانی مرۆڤی هه‌ژاندووه، به‌تایبه‌تی ئه‌و کوردانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا بوون و بێئاگانه‌بوو. شاعیر ئه‌م ڕووداوه پڕ نه‌هامه‌تییه دڵ و گیانی بریندار کردووه و له‌ناخه‌وه هه‌ژاندوویه‌تی. بۆ‌یه له شیعری "شینا پێشه‌وا" ناوه‌ڕۆکی ته‌واوی ڕووداوه‌که‌ی وه‌رگرتووه.
له شیعره‌که‌دا نزا له‌وانه ده‌کات، که هاوکاری شای ئێرانیان کردووه، هه‌روه‌ها له شیعره‌که‌دا ئامۆژگاری ئێزگه‌ی تاران ده‌کات و ده‌ڵێت: "ئیتر با به‌س بێت شاه په‌رستی."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بۆ پاشماوه‌ی کۆماره خه‌م هه‌ڵگره، بۆ منداڵانی بێ باوك، بۆ ژنی بێ پیاو بگرین، بۆ دایکی شه‌هیدان فرمێشك بڕێژه."
شاعیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م شیعری له ژماره‌یه‌کی گۆڤاری "هاوار"دا له‌ساڵی 1932دا کێشی خۆماڵی به‌کارهێناوه و بایه‌خی به سامان و که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ییداوه و سوودی له ئه‌فسانه و په‌ند و که‌ره‌سه‌ی فۆلکۆری وه‌رگرتووه. جگه له کاریگه‌ری وێژه‌یی کوردی، سوودی له وێژه‌ی فه‌ڕه‌نسی و تورکیش وه‌رگرتووه. وه‌ك شاعیرێکی داهێنه‌ر هاتۆته گۆڕه‌پانی نووسین.
"قه‌دریجان" به زمانه پاراوه‌که‌ی خۆی له شیعری کۆن جودا ده‌کاته‌وه. چونکه نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌که‌م ته‌ماشاکراوه و له منداڵییه‌وه هه‌ستی به‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی نه‌یرانی کورد کردووه، هه‌ربۆیه هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی له‌ناخیدا چه‌سپییه‌وه و له نووسینه‌کانیدا تیشکیانداوه‌ته‌وه.
"قه‌دریجان" له 1972.08.09 له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا له شاری دیمه‌شق کۆچی دوایی ده‌کات و ته‌رمه‌که‌ی له گۆڕستانی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به‌خاك ده‌سپێردرێت.
له کاره‌کانی قه‌دریجان:
چیرۆك
1. Tayê Pora Sipî - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 3، 1931.
2. Hewar hebe, Gazî li dayê - گۆڤاری هاوار ژماره 1، 1932.
3. Gundê Nû Ava - گۆڤاری هاوار ژماره 2، 1932.
4. Silêman Bedirxan - گۆڤاری هاوار ژماره 3، 1932.
5. Hêviya çarde şevî - گۆڤاری هاوار ژماره 6، 1932.
6. Gelo newisan - گۆڤاری هاوار ژماره 10، 1933.
7. Tabûta bi xwînê - گۆڤاری هاوار ژماره 11، 1933.
8. Bihara Dêrikê - گۆڤاری هاوار ژماره 13، 1933..
9. Dabê - گۆڤاری هاوار ژماره 14، 1933.
10. Sehên zozanan - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 14، 1933.
11. Gulçîn - ڕۆژنامه‌ی ڕۆناهی، ژماره 16، 1933.
12. Guneh - گۆڤاری هاوار ژماره 16، 1933.
13. Rojên Derbasbyî - گۆڤاری هاوار ژماره 52، 1943.
14. Sond - گۆڤاری هاوار ژماره 33، 1944.
هۆنراوه
1. Tabûta bi xwînê - گۆڤاری هاوار ژماره 2، 1932.
2. Berdêlk - گۆڤاری هاوار ژماره 6، 1932.
3. Hesinker - گۆڤاری هاوار ژماره 7، 1932.
4. Di Şorezarekêda - گۆڤاری هاوار ژماره 10، 1933.
5. Cegerxwîn - گۆڤاری هاوار ژماره 12، 1933.
6. Xewna hişyartî - گۆڤاری هاوار ژماره 13، 1933.
7. Dadê - گۆڤاری هاوار ژماره 14، 1933.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|