کۆرپه ئاده‌مێکی خۆشه‌ویستی و شه‌وه‌ی شێعرێکی ساوا...
خه‌وێک به یادی شۆڕه‌بی و
سه‌رچاوه‌یه‌ک
له ده‌نگی چاوه‌کانی تۆ
***
ئه‌لاوێم به تاڤگه‌ی زه‌ردی پرچه‌کانته‌وه و
هه‌ڵ ئه‌قوڵێم
به هه‌ڵچوونی نیگات
***
بم هه‌ژێنه
تنۆکی سه‌ودات ئه‌چۆڕێ
له په‌لکی برژۆڵی چاوه‌ڕوانیت
هه‌ڵم گره و
نمه‌ک خۆری شیله‌ی شێعرم
هه‌تاکو سه‌ر ناتوێیه‌وه
دڵنیابه خه‌ونه‌کانم
پڕ له پوڵه‌که‌ی چاوی تۆن
له‌و شه‌وه‌ی ڕا هاتوویه لام
په‌نجه‌کانم له باخه‌ڵتا جێ هێشتون
په‌نجه مۆره‌کانم
هه‌مو رژاونه سنگته‌وه
سه‌ر گۆی مه‌مکی هه‌رچی خه‌یاڵی ناسکته
مۆر کراون
***
سه‌مای عه‌تراوی وه‌نه‌وشه و مێخه‌کت
دیلی ده‌رزیلۆکه‌ی قامکه‌کانمه
***
تۆ هه‌ست ناکه‌ی . . . . . .
له‌و شه‌وه‌ی ڕا شاعیرترم
له حوجره‌ی لێوه‌کانتا
حینجه‌ی زه‌رده‌خه‌نه‌ت ئه‌ڕۆم
تۆبه‌ی شه‌رمه‌کانتم شکان
نوێژ به نوێژی ساته ون بووه‌کانی خوا
له خۆڵی مستی مه‌لاییکه‌یه‌کی توڕه دا
حه‌سره‌تی له دایک بوونی
ئاده‌مێکی تر ئه‌خۆم
له گه‌ڵ حه‌وا
داره گه‌نمه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه
زوتر بخۆن
ئاده‌مێکی تر له له‌شی وشه و
حه‌وایێکی تر پڕ پیتی ماچ
به‌ڵام ئێوه
شه‌یتانه ئاگراویه‌کانی رق
هه‌رگیز مه‌ڕۆن
جێم مه‌هێڵن
با شه‌وه‌ی شێعر نه‌مباته‌وه
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده
مهاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )