((ئێواره‌که))، یه‌که‌مین ده‌فته‌ری شێعری عه‌لی حسه‌ینی،
ئوقیانووس
هه‌موو جارێ
شاعیرێكی سیگاری
ده‌بێته هۆی كێشه‌ی نێوان دووكه‌ڵ و شه‌و
هه‌موو جارێ ئوقیانووس شین ده‌بڕێ و
شه‌ویش له ڕه‌شدا ئه‌خه‌وێ،
شه‌مه‌نده‌فه‌ر به سه‌ر پشتی مه‌وازیدا ئه‌فیشكێنێ و
نیشتمانیش نوقمی منه.
له نا‌وه‌ندی وه‌حشه‌تمه‌وه
وه‌ری ده‌گرم و
هه‌ڵی ده‌چڕم و به سڵه‌وه ده‌یخوێنمه‌وه:
شه‌كه‌تی نوقمی وه‌نه‌وزه و
چه‌قۆ پڕپڕه له گۆشت و
كه‌له‌پچه پڕه له ده‌ست و
تووڕه‌ییش پڕه له شاعیر.
ته‌نیا توزێ سه‌برم لێ بكه با بڵێم پێت
"له دایك بوونت به‌رد باران پێشوازی بوو
بۆیه له مه‌رگ ئاشكرایت" و
له منا تۆ هه‌مووجارێ باڵغ ده‌بیت.
ئه‌گه‌ر بێت و به گریانما شۆڕ ببیه‌وه
په‌رداخێ ئاو به لا‌ته‌وه وه‌ك نووسینه و
ئه‌گه‌ر بگه‌مه ترۆپكت چده‌بێ با...؟!
باشتر وایه پاییز بیت و
شه‌پۆلێكت بۆ بكه‌مه‌وه
كه ئوقیانووس شین ده‌بڕێت و
شه‌ویش شاعیر
ئه‌م شێعریله‌ش زۆر پچووكه بۆ كه‌له‌پچه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )