من و چه‌پکێک له بۆی حه‌زره‌تت
شه‌و به فیراقێکی زامداره‌وه ئه‌تلێین...
تا ته‌ریکه‌سه‌لامی کۆترێکی تر
چه‌ن چرکه‌یشه تێپه‌ڕیوه...
ئه‌وه‌تانێ تا چاو بڕکات کولوو،کولوو په‌ڕ ئه‌بارێ و
تۆ چه‌مه‌ڕا و
هه‌رگیز له به‌ڵام تێ ناگه‌ی؛
به‌ڵام ئاخر سێوه‌که‌ت له‌به‌ر وه‌سوه‌سه‌یێک کرما،
ئیتر له نه‌خشینی سبحده‌مێک دوان
له گۆڕستانی کفرترین پیرۆزی ئاواتی باڵنده
بێژی و نه‌یێژی قه‌فه‌زه!
من به‌م بوومه لێڵه ئاشنام کزه‌ی جه‌رگم...
تۆ له ده‌لاقه‌وه مه‌رگ،
من له ئاسمانه‌وه باڵسووکی یێکی مه‌حاڵ...
تۆ سییه‌کانت تا هه‌تایه شاخێ نامژن،
من باڵه‌کانم بۆ ئێواره نامکۆترێنن...
تۆ ئاسمانت شه‌واڵووه،
ئیتر شێعری سپی له چی؟
من به خاچی ره‌شێکی کلاسیکه‌وه ئه‌مه‌سیحێم،
ئامان نه‌که‌ی ده‌س له خه‌یاڵم بته‌کێنی!
ئامان ئاسمانی که‌له‌م نه‌که‌ی به گوانتانانانانای هزر و قه‌ڵه‌م بریا و...
تۆ ئاسمانت شه‌واڵووه و
من له‌سه‌ر دار جۆلانه‌ی ئه‌وین
ئه‌م به‌ساڵاچووه رائه‌ژه‌نم...
تۆ ئاسمانت و...من
تا خه‌وه‌نووچکه‌ی به‌ری به‌یان شلی نه‌کات چاو لێک نانێم...
ئیتر ئه‌رێ کزه‌ی جه‌رگم
من له‌ودیوی حه‌ژمه‌تی روخسارێکی شپرزه‌وه
خۆم له بێشکه‌ی چاوه‌کانتا رائه‌ژه‌نم،
چ ئێواره‌یێکه ئه‌زانی...؟