
10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری کاروان شه‌یبانی
(پروانی ئاخێ له چارداخی به‌ر بناری کۆسه‌وه)
له ئامێزت گرم به‌ڵێ گه‌رم
ئه‌ی نازه‌نین که به کوێستانی باسته‌وه ئه‌گرسێم
کامه ڕێگه‌یه له تۆ دا ته‌واو ده‌بێ؟
له قووڵای چوارلۆی کام هه‌رێما بتنووسم؟
شایلۆغانی ئه‌م ئێواره
به ئاسۆی بوولێڵێکه‌وه با هه‌ر بچێ...تاریک
له‌م کاروانه نوقم هه‌تا – دوورترین ئه‌سرینێ ئاڵ له خۆزگه!
تا باسم که‌ی به گوم بوونا قووڵتر ئه‌مپێوێ ئه‌م چیرۆکه تا ڕسته‌یێکی په‌مه‌یی بچڕاو
کاڵێ!
کۆتر مه‌گه‌ر تاوانی کام ده‌لاقه له کولێنه‌وه تووڕ ئه‌دا؟...تا جێمانی جه‌سته‌یێ
ئه‌م هه‌واره به چوارلۆی بێ‌ڕه‌حمی‌دا/تووناوتوونتر/ له هه‌میشه‌ی دڕکه‌زارێ و من
هۆ زامه بێ‌ئه‌نواکه‌ی دڵداری نا داری دڵ!
تا چوارقوڕنه‌ی ئه‌م هه‌واره هه‌ر منم و تا بخنکێ ژانێ لێره و.... .شێوازێ‌تر له چرت باڵا بکا
کۆتایی جوانی وه‌رزێک و سێڵاوی کاتێکم ئه‌ز...
چۆنه له سه‌ده‌کانی ناوینه‌وه تا ئه‌نتیکی ئوستووره‌یێ هه‌ر ڕۆ ئه‌چم و ڕۆڕۆمه
مه‌گه‌ر کام ده‌لاقه به هه‌پروونی ئه‌م زامه‌وه ئاوه‌ڵایه
مه‌گه‌ر کام سێبه‌ر له چواررێیانی ئه‌م ته‌مه‌دا وه‌ستاوه به چۆخه‌وه
بڵێ کامه سپییه به غوباری ئه‌م نه‌مانه‌وه ڕاماوه
هۆ ئاواڵه برینه سۆزانه‌که‌م
نالی ئاسا به غه‌زه‌لدا بڕژێم
بۆت:
(ئه‌ی هه‌ناری پڕ له ناری تاسه‌مه‌ندی کۆشه‌که‌م
گه‌ر نه‌پرسی چه‌ن بڵێسه‌م کاسه بیری تۆش ئه‌که‌م)
له‌م باسه وس!
تۆ له چارداخی به‌ربناری کۆسه‌وه ئاخ ئه‌پروێنی
تۆ له هه‌وێنی ئه‌م به‌رامه دا جه‌ڕدراوی جاڕه‌گوڵێکی پڕ له درۆ
ئێژم با شه‌واره‌ی ئه‌م زامه له منا هه‌ر کۆکه‌ی بێ ...خانزاد!
له تاوه‌گۆزه‌وه مه‌گه‌ر بای زریان تووڕم داته شیوه‌ردی گه‌زۆی ناوته‌وه
جا بۆت
ئه‌ڵه‌م:
(پاسه مه‌یلمه‌ن یا زامی ئێوه‌ن
ئه‌م شه‌رمه مه‌یلی دڵداری پێوه‌ن)
بێت و تا زه‌رده‌په‌ڕی بته‌کان له نیچه‌دا
زه‌ڕده‌شتێ هه‌ر بڵێسه داگرسێنێ و له ئیلهامه‌وه خودایێ ئه‌ڕووخێ؟
ڕابێم تا ئه‌م موغاره‌و ...شۆرێ له به‌رد به‌رده‌وام تا ده‌نگی ئه‌م قوڵینگه‌ی فه‌رهاد به چوار په‌لی زه‌مانه‌وه مانه‌و مانه‌وه وه ه ه ه ه ....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|