حافزی شیرازی
دڵ وه‌کوو جاران له ماچی لێوی ناکامێکه هه‌ر
هه‌ر به عه‌شقی له‌علی تۆ ده‌ستی له مل جامێکه هه‌ر
هه‌ر هه‌وه‌ڵ ڕۆژم له ده‌س دا دین له سه‌ر زولفی ڕه‌شت
تا بزانن دڵ له دووی سه‌رفی سه‌ره‌نجامێکه هه‌ر
ساقیا بۆم تێکه جامێ ئاگرین چونکوو له نێو
عاشقانی پوختی هێما سه‌ر گڵی خامێکه هه‌ر
له‌و خه‌تا کردم چواندم زولفی وه‌ک موشکی خوته‌ن
چه‌شنی خه‌نجه‌ر موو له هه‌ر شوێن و سه‌رئه‌ندامێکه هه‌ر
خۆر له ڕۆژێکۆ له خه‌ڵوه‌م‌دا گزنگی ڕووتی دی
هه‌ر وه‌کوو سێبه‌ر له ده‌ورت عاشقی جامێکه هه‌ر
لێوی گیانان نێومی ڕۆژێ کوتوپڕ بردوه
ئه‌هلی دڵ ئێسته‌ش مه‌سی بۆی گیان ،له کۆی نامێکه هه‌ر
له‌علی مه‌یگێڕت ئه‌زه‌ل جامێکی خه‌ستی دا به هه‌ست
تا ئه‌به‌د سه‌رخۆش و مه‌ستی جامی گوڵ‌فامێکه هه‌ر
بێ‌خه‌به‌ر ئێژێ هه‌تا گیانت نه‌ده‌ی ئاسووده نیت
بێ‌خه‌به‌ر! گیانی(گوڵ ئه‌ندام)ـم به (بارام)ـێکه هه‌ر
شه‌رحی شیرینی ده‌می تۆی داوه "حافز" گیانه‌که‌م
ئاوی ژین په‌وکێ له تۆی خامه‌ی شه‌که‌رکامێکه هه‌ر
باسی شه‌وگاری درێژی زولفی تۆم کردون که وا
چه‌شنی "کۆلیل"ـت گوڵۆڵه‌ی زوڵمه‌تی شامێکه هه‌ر
وه‌رگێڕانی مامۆستا عومه‌ر ساڵحی ساحێب(کۆلیل)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-01-2014 در ساعت 01:35 PM
|