نمایش پست تنها
  #5  
قدیمی 11-07-2014
کارگر سایت آواتار ها
کارگر سایت کارگر سایت آنلاین نیست.
ادمین در لباس کارگر!
 
تاریخ عضویت: Aug 2007
محل سکونت: کرمانشاه
نوشته ها: 1,444
سپاسها: : 907

4,878 سپاس در 836 نوشته ایشان در یکماه اخیر
کارگر سایت به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

گیانە بەسیەتی
‌
‌
‌گیانە بەسیەتی، گیانە بەسیەتی
‌توخوا بەسیەتی، دەرد و مەینەتی
‌
‌هەر هێندە ئەبێ تووشی و نەگبەتی
‌قنیاتم تەنها ژاراوی پەتی
‌
‌لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم
‌عالەم بێزارە لە ناڵە و ئاهم
‌
‌ئەجەل قولاپی گیرکرد لە جەرگم
‌نیشانم ئەدا نیشانەی مەرگم
‌
‌ئەوا هەناسەم کەوتە ژمارە
‌هێندەم نەماوە وا ئەمرم دیارە
‌
‌توخوا وەسیەتم ئەمەیە لە لات
‌بە یادی عەشقی بەندەی جانفیدات
‌
‌کاتێ کۆچم کرد بۆ هەوارگەی تۆ
‌ئاوام کردەوە مەنزڵگای گڵکۆ
‌
‌ئەوسا دیار نابم لەبەر دەرگاکەت
‌چۆڵ ئەبێ لەمن سایە و پەناکەت
‌
‌بزانە هەی لەیل قەیست مردووە
‌حەسرەتی ڕووی تۆی بۆ خاک بردووە
‌
من لەوێ تەنها پەژارەی تۆمە
‌چ باکی چۆڵی و ساردی گڵکۆمە
‌
‌تۆش سا بێ باک بە لە تانەی ئەغیار
‌وەرە سەر قەبرم بۆم بگری جار جار
‌
‌بڕوانە قەبرێک لە قەبران تاکە
‌بەردی وەک خەڵووز خاکی نمناکە
‌
‌ئەوە شەرارەی قرچەی تاسەمە
‌تەپەدووکەڵی شوێن هەناسەمە
‌
فیدات بم گیانە من داغ بردەی تۆم
‌توخوا دانیشە کەمێک لە گڵکۆم
‌
‌تۆزێک بۆم بگری گوێم لە دەنگتە
‌لەگەڵ فریشتەی منا جەنگتە
‌
‌دڵۆپی فرمێسک لە چاوت تکا
‌بەو فرمێسکەی تۆ خوا عەفوم ئەکا
‌
‌تۆش وەفاداری لەگەڵ جوانی
‌بۆت ئەبێ بە ناو فەخری جیهانی
‌
‌________
پیرەمێرد
پاسخ با نقل قول
2 کاربر زیر از کارگر سایت سپاسگزاری کرده اند برای پست مفیدش:
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید