
02-19-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌و پێاوه‌ی وا له زه‌ینی خۆی دا نه‌ده‌گونجا لیوانه ئاوه‌كه‌ی پڕ كردبوو.هاتبوه نێو هالهكه.چه‌ند شه‌قاو ده‌گه‌ریته‌وه دواوه.ئاوڕده‌داتــه‌وه.چاوی له جێگاكه بڕیوه.پــه‌تۆكه به شپڕیوی لــه سه‌ر دۆشگه‌كه لادرابوو. كوڕه‌كه‌ی له جێگاكه‌ی دا نه‌مابۆوه.چه‌ند قوم له ئاوه‌كه ده‌خواته‌وه.بـــهرهو دیوه‌كه‌ی ده‌چێ. ڕاده‌وستێ. چـــه‌ند شــه‌قاو ده‌گــه‌ڕێته‌وه نێو هـــاله‌كه. لیوانــه ئاوه‌كه هــه‌ر به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی.چاوی له ساعه‌تی هالهكه بڕیوه.هێنده‌ی نه‌مابوو بۆ سێی دوانیوه‌ڕۆ. دیسان چاوی له جێگای كوڕه‌كه‌ی بڕیوه.بیرێك وه‌ك به‌رق به مێشكی دادێ.به لیوانه ئاوه‌كه‌وه هه‌ڕا ده‌كاتــه دڕگای هـاله‌كه. هاتۆته سه‌ر پلیكانه‌كان. داوێنی كراســه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته به‌رلاقی.ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه له ده‌ستی به‌رده‌بێ.شه‌قه‌ی ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه وه‌خوی دێنێته‌وه. لیوانه ئاوه‌كه‌ی هــه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌یه. له‌پلیكانی ژێـــرخانه‌كه هاتۆته خوارێ.جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی سارد بۆته‌وه. لیوانـمه‌كه له‌ده‌ستی به‌رده‌بێته‌وه. كوڕه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵواسیبوو.ئه‌ژنۆكانی،هه‌ردو ك نوشتانه‌وه.چاوی تێبڕیوه.لاقی شۆر بوونه‌تـه‌وه. زمانی له زاری هاتۆته ده‌رێ و ملی شۆڕ بۆته‌وه.هه‌ڕ دوو چـاوی زه‌ق له‌ژیڵڵا ها‌تـوونه. تازه باوه‌ڕی به‌قسه‌ی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد كه چه‌ند جاران كوتبووی:خۆی ده‌كوژێ.ئه‌ویش هه‌ر له ژێرخانی ماڵه‌كه‌یاندا. چه‌ند جارایش كوتبووی. هێستاش باوری نه‌ده‌كرد به‌ڵام ڕوویدابوو. هــه‌ستابۆوه سه‌رپێ. بــه ته‌واوی هێزیه‌وه دێــهه‌وی لـه پتكه‌كه‌ی بكاته‌وه. دێكێشێته خوارێ. ناتوانێ. هه‌ناسه‌ێ ده‌كێشا. بـه زه‌حمت هه‌ناسه‌ێ ده‌كێشا. دیسان ناتوانێ.جه‌سته‌ی به‌ته‌واوی سارد بۆته‌وه.هه‌ڵدێته ده‌رێ.ده‌ركه‌ی ژێرخانه‌كه له ده‌ستی به‌ڕده‌بێ.هه‌ڕاده‌كاته دڕگای حه‌وشه.ده‌روازه‌كه‌ی كردۆته‌وه.
كوردستان گولابی ئازه‌ر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|