شێت
بۆ شێت نەبم
له هاتوچوونی بێبڕانەوەی دەنگی کاتەکان
شێته
خۆم ئەدەمە دەس ئەو بایەی نائارامە
با
خەبەرت کا
به دەور شاری پڕ شەپۆلی شێعرا دەگەرم
به دەور مانگەشەوی حەزا
به دەور تەواوی ئیحساس و خوازمەنیەکانی ئاواتدا
شێتانیەکانی
چاوەکانت ، به دەور باخی شمامه دەمسوڕێنێتەوه
من ، نا، نا
هەموو گوڵه نازەکانی لەم غوربەته بێدەرەتانه
سەر شێتی کردم
مۆسیقای لێوەکانی بەهاری ئازا
دەنگی هیوای هاوارەکانی ڕووبار دەدا و
کەوتر، کەوتر
دەریا دەخوێنێ
نوسراوەکانی ون دەبێ و به تاف و تۆف
له پێنووسەکەم
وشەکانی باڵدار دەڕازێنێتەوه
هەستی، وێنەکانی له ئاوێنه دووپات دەکاتەوه و
بیرەوەرییەکانی ئەم نۆته بەرزه
دەبێته پێنج هەزار و پانسەد نۆت
که له گۆزەی مێهرەبانی پڕ دەبێت و
هۆنراوێکی ڕووناك، سحرێکی نەوتراوه ,
به شوێنه نادیاریەکانی بەیانی دەبەخشێ
کێ
دەنگی له گوێی خۆشەویستی گوڵه یاخییەکانا چرپاند؟
که زایڵەی شمشاڵی هەنگاوەکانت نابڕێتەوه
سی ێره ، سه ێر
مەجنوون
گۆجانه ناچێت و ناچەمێتەوه و چۆل نابێت و
له نێو شەقامەکانی ئاوازدا دەگری
شێت نەبووم
حسی باڵای باخ و تۆ شێتی کردم
تا گەشەی ئەوینی تاڤگه چکۆلەکانی ئەستێره
بانگم که.
شێت نەبوو
ئەو ئەرخەوانە وا
سازی شێتانەی
بۆ جوانترین ئاهەنگی عەشق
به ئامێری دڵەوه ساز کرد
دڵ خۆرپەی پەنجەکانی دەلاقه و ئاسۆ
له باوەشی کاتەکانا ڕانەوەستا
سەرشێتی تەنیا بەشی من نییه
بەشی من نییه!
ئیرەج عیبادی سنه