گێژەڵۆكە
گێژەڵۆكە گیرۆدەی ماڵە كاكم بوو
چەتری نەمانی هەڵداوە
لە ئاوێنەی زەردی دایكمدا دەبینمەوە
لقی بیرۆكەی كوڵەكانی وشك كرد
گێژەلۆكە لە ناو مێشكی كاكمدا ڕیشەی كوتاوە
گوڵ وەرێنە، تۆز، بنچینەی گوڵەكانی داپۆشیوە
تەنەكەی دەستی كاكم پڕ بووە لە وشەی زەرد
گێژەڵۆكە هەرچی بیر و هۆشە لە گیرفانیدا نەهێشتووە
هەناسەكانی ئەتك كردووە
سەرچۆپی نەدامەتی هەر وا گەرمە
باڵەكانی پەپوولە دەسووتێنن
هەتا نەتوانن بۆنی شلێرێك هەڵمژی
هەناسەكەم هارووژاوە
تۆزی خۆڵەمێش وڵاتی داگرتووە
دڵم بڕوا ناكا شیلەی پنجی داربەڕوو
باڵی ڕەش بە سەر وڵاتدا بكێشێ
بەڵام ناتوانی پنجی گوڵەكانی سەر چیا هەڵپرووكێنێ
ناتوانێ لقی شێعرەكانم وەرگەڕێنێ
سیس بوونی كاكم دادەبێژم
جل و بەرگی سەفەری گیاڕەنگ و قەندیل و ئاربابای دەبەر دەكەم
هەتا بە وشەكانی شمشاڵی شوان
بناغەی بە هەستی باڵەكانی داڕێژێ
ئەو جار دەتوانێ لە سەر پشتی گێژەڵۆكە بنیشێ
و لە باوەشی شلێرەكانی سەر چیادا ئۆقرە بگرێ.
سیامەند بریاجی ــ سهردهشت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )