ده مه‌سێج
ئەوینێكی ڕۆژئاوایی
موبایلی خستوومە لەرزە
مێشكی لێ ئاڵۆز كردووم و
خۆیشم تەنیا هەست پێدەكەم
لەم سەر ئەرزە.
***
که‌وته تۆڕی کورته‌نامه
ئه‌م دڵه پڕ له ئاواته
چ ڕایه‌ڵێکی له‌رزۆک و
پچڕانی چه‌ند کاره‌ساته ؟!
***
کورته نامه :
دڵه
گیانه
جێژوانه
شاره
جیهانه
کورته‌نامه بۆته که‌ون
بۆته گه‌ردوون
که خه‌ت پچڕا
کورته‌نامه‌ی چی
ماڵی چی
تێکده‌ڕمێ چی دار و په‌ردوون !
***
کورته‌نامه‌ت
موبایلی لا شیرین کردم
خۆزگه ڤیبره‌ش
جارنه‌جارێکی ڕامژێنێ
له ناو گۆڕیچه‌م
که مردم.
***
نووکه‌ی حه‌زێکی پێ‌داگر
تامی موبایلی پێچه‌شتم
خۆزگه ڤیبره‌ش
سامی مردنی لێم ده‌ستاند
به گۆڕیچه‌م هه‌ر که گه‌شتم!.
***
بۆتە پەتا بۆ خەونووچكە
ڤیبرە و زەنگ و جووكەونووكە
بەڵام هێشتا
شێعر زیتە و
دێتە ژوور چەشنی پەیتووكە !.
***
لە سێ كوچكەی
من و
تۆ و
موبایلا وێڵە
ئەوینی ڤیبرە لێهاتوو
نازانم فێی لێداوە دڵ
یا شاگەشكە بووە خاتوو؟!.
***
ئەوین
بۆتە ئاڵ و گۆڕی
جووكە و ڤیبرە و كورتەنامە
ژوانگە چۆتە
حەشاریinboxێكەوە
كە مەودایەكی تەزیوە و
كە قوژبنێكی بێتامە!.
***
موبایلم پەشمی شیشەیە
ئۆقرە و ئارامی
هەڵگرتووم
كە مەسێجی تۆش ئه‌هێنێ
كەف و كوڵێكی دامردووم
***
كە لەلاتم
ڕووبەڕووت دامئەنیشێنی
میوانێكی
ماقووڵ و
هێژا و
سەربەرزم
كە دوورم
لە نێو جانتاكەت
ویبرەم و
هەر هەڵئەلەرزم
نە هەڵلەرزین
نە هێژایی
نە تاسەم هەڵئەچۆڕێنن
نە پێم ئەبەخشن سۆكنایی .
***
× قرتێنه
حه‌زی سه‌رما
جستانی هارووژاندوه
تارای به‌فر
به‌ده‌م باوه
ده‌ستم که‌سیره‌ی گیرفانمه
ته‌مام
له‌و قرتێنه پشکۆیینه‌ی
به‌رۆکی
نازت هاڵاوه!
تابلۆی جێ‌ژوان
باران بۆ پێکه‌نینی خۆر
ڕاده‌کشێ
وه‌ک په‌لکه حۆری
من به بزه‌ی تۆوه شێعرم
چونکه تۆ جوانتر له خۆری
شێعر و په‌لکه حۆری جوانن
دیمه‌نی پێک گه‌یشتنی
خۆر و باران
تۆ و سۆرانن
شێعر و په‌لکه حۆری
شه‌نگ و
باڵا به باڵای جێژوانن!!.
خوێن
حه‌ز ناکه‌م قه‌ت خوێن ببه‌خشی
له هیچ دۆخ و کات و بارێک
حه‌ز ناکه‌م دڵۆپێ خوێنت
به‌ر هیچ دڵیک که‌وێ جارێک
خوێنت نه‌گه‌ییه ناو دڵم
وه‌ک گڕکانێکی هه‌ڵچووه
ئه‌وینت تێکه‌ڵ به خوێن و خانه‌کانی له‌شم بووه
ئه‌ی که خوێنت دڵێک له گه‌ڵ خۆی ڕاژێنێ
بڵێی ئیتر ئۆقره‌ی به خۆوه ببینێ!.
نه‌ورۆزانه
به‌هاری نوێ
تاق تاق گوڵی تیا ئه‌پشکوێ
تاقانه‌که‌ی ئه‌م نه‌ورۆزه
که سه‌ر له به‌فر و گڵ ئه‌سوێ
لێوی گه‌رم و
باڵای نه‌رمی
بۆ خۆشی ئێوه ده‌بزوێ!.
***
حه‌ز
تۆ
په‌یکه‌رێکی له گزینگ
من
ده‌ستێکم له شه‌و ڕه‌خسیو
تۆ
له نه‌زرگه‌یه‌کی دوور
من
له ده‌ربه‌ندێکی نه‌دیو!
له مندا
په‌نگ ئه‌خواته‌وه حه‌زی هه‌ڵچوون
قوڵپی کانی
له تۆدا
وه‌خته وه‌ک گڕکان
خۆ ده‌رخا فوواره‌ی جوانی
که تۆ هه‌تاو بی و
من باران
چۆن ناخه‌مڵێ ژینی ئێمه به‌م ئه‌وینه
چۆن ڕاناخزێ
ئاسمانی حه‌ز
له چه‌شنی په‌لکه‌زێڕینه !.
سۆران حوسێنی_بانه