ئەو نەهێنێی له چاوی من کەوته خوارێ و
شەقامی نووقمی باران کرد
بیدۆزەوه
ئەو درەختەی له هەتاو دابڕاو
گوڵی سەوزی هەتیو کرد
هەڵیقەنە
ئەو سیبەرەی شەو شێواندی و
جێی ژوانەکانی هەڵوەراند
بیچێنەوە
ئەوە منیش هاوار دەبم بۆ کۆچەرێک
ڕەنگه
وڵامێکی بێکۆتایی داممرکێنێ...نیشتمان
بێدەنگ نییه شەوم
قولانج
قولانج
ئامێزم لە خەم داگرت و
خێرا
خێرا
پیاسەمە لە ناو پەنجەکانی شەو
سەهۆڵترین ئاواتەکانی ڕوحیشم
لە بەر هەتاوی شەو
دڵۆپ
دڵۆپ
دەتوێنەوه
ئاخ
ڕەشەبایەک
ئاوس بە دەنگی شمشاڵ و
سورەگوڵێک
لێی هەڵقوڵێ بۆنی پاییز
چەنده جوانن
بۆ هەو ترینگەی تەنیایی و
بۆ کاتەکانی لە تۆ زیز نیشتمان
منم بووکی هورگەزەوی
ڕەشاش
ڕەشاش
خەل ئەگرم لە بەر دمی ڕاوچی
ئەوە
سەمای
گڕێ که زێکانمه لە
سەر باڵای ئازادی و
وێڵ
ویڵ
بە دوایی هەتوانی کۆنه برین
هەڵۆ
سەقر
دەست لە ناو دەستی هەوره با
ڕاسپێرن
منم بووکێ لە خورهەڵات
لەشم حەری دەربازبوون
بروانه پیاسەی هەنگاوەکان
لە شەقامەکانی ئاسمان و
له نێو میلەکانی ژەنگهەڵگرتوو
ڕوخسارم ببینەوە
ئەوە تارایە
كۆڵان بە كۆڵانڕادەكا و
ئاوێتەی مەرگ دەبێ
منم لێلی خورئاوا
گەفی شەوتی که لاوی لایه لایه و
له ناو سنوری زەوی و ئاسمان
بەری بەیان
له زوزان فارغ دەبم
منم زادەی هورگەزه و ینیشتمان
لە تۆ
کە وەرزی گریانی دارەکانی
لە خۆم
کە وەرزی گریانی منە
لە جیهان
دەگەڕێنەوە
فرمێسکەکانمان
نهێنییەکانی شەقام دادەپۆشن و
دەست لە ناو دەستی هەتاوێکی ساردوسڕ
بە ڕوخساری ترسەوە
پیاسەمانە
چ مەنشوورێکی سەد ڕەنگه
بۆ دوایین ژوان
تەزووی بێڕوحمی شەو و
هەڵوەشانی دەمارەکان
لەسەر لوتکەی دارەکان و
بزربوونی بێدەنگی
شەمی مانگرتووی
بە سەر ئازارەکان شۆڕ دەکاتەوە
وەکوو پاییز زەردەخەنن زەردهەڵگرا
لە تاریکی
کوچکه و
قەبیس بوون
لە بەردمی وەرزەکان
بە خێرایی
ڕین دەبڕێتەوە...نیشتمان
نیشتمان محەممەدی _پیرانشار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )