له دڵ‌دا من ده‌نووسم ئه‌لف و لامێ
به ئینتڕنێت شه‌وێ دی ماچی دامێ
که‌چی سه‌رپای له‌شم گرتویه ویروس
گه‌شه‌ی کرد هاته ڕوو گشت ده‌رد و زامێ
له‌بۆ به‌زمی له دوور فه‌رمووی کرد فه‌رموو
په‌یاپه‌ی هات به‌ڵام هه‌رده‌م به تامێ
چییه که‌یسی له دڵ بۆ نیشته‌جێ بوون؟
له هاردی‌دا له‌بۆ جێگای نه‌دامێ؟
له مانیتۆڕه دیده‌م دێده‌وانه
به ئاواته له‌بۆ ئایدی په‌یامێ
وتم دڵ تاسه‌باری به‌ژنی یاره
بزه‌ی هاتێ به‌ڵام وێبی نه‌دامێ
له‌مه‌وپێش مانیتۆڕ به‌رده‌رکی یار بوو
نه‌بوو پێکیش هه‌بوو ماستاو به جامێ
به پیری چه‌ت ڕۆم هه‌رخه‌ون و خه‌یاڵه
ده‌نێری بۆکێ ئیتر تۆ وڵامێ؟
میمۆڕی مێشکی من چه‌ند گێژ و هێژه؟
سمێڵ زل بوو وه‌کوو خۆم ده‌ردی دامێ
حامید ئه‌مین عه‌شایری _ پیرانشار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )