ئای بۆ بسکی ئه‌و حه‌زانەی
که‌وتنه ده‌ستی ڕه‌شه‌باوه .
له گمه که‌وتن
تۆرین
به شه‌ققه‌ی شاباڵان فڕین
هێما عه‌شقه‌کانی کۆترستانی باڵکۆنی ئاواتم
زه‌ڕنه‌قووته‌ی هه‌موو ئاواته‌کانت
له به‌رۆکی منه‌وه باڵه‌فڕه بوون، کوڕه جه‌فا !
ئای بۆ به‌رۆکی جه‌رگ‌سووتاوم و
ڕۆڵه ڕۆ...
هه‌ر شه‌وه‌و تووله‌نه‌مامی ئاواتێک
له باغچه‌ی ژیانمان نێژرا
مه‌لابانگانی کازیوه‌ش
به ده‌نک و نه‌مام و شه‌تڵ و خرسه‌ک
ماچ
جار نه‌جارێک ڕێم ئه‌که‌وێته
گۆڕستانی حه‌زی هه‌ساره‌ی به مانگ و
زه‌مزه‌مه ئه‌که‌م :
به‌رز و پیرۆز بێ یادی شه‌هیدانی
بێ‌به‌ڵێنی ئیقلیمی جه‌فا !
ئاسمان ئاوس به گوناه و
شه‌رمه‌زاری ئه‌بارێ
بن گوێسوانی هیچ تۆبه‌یه‌ک
جێی تاوانت ناکاته‌وه ،
بخووسێ ...
خۆ هێشتا له دایک نه‌بووبووم ،
نه‌هاتی .
هێشتا جه‌سته‌ی شه‌که‌تم ڕوحێکی شه‌ڵاڵی تاڵه بزه‌ی له ئامێز بوو
له چاڵت کردم !
که هێڵنجیشم دێته‌وه و
ئه‌ڕشێمه‌وه
له به‌ر بۆگه‌ن خۆت ناگری و
چ زۆره حه‌شارگه‌یه‌ک له ...
ڕه‌نگی گه‌نم و ده‌نگی با له گه‌نمه‌جاڕه‌کان‌دا
بۆنی جه‌هه‌ننه‌م ئه‌که‌نه بینگمه‌وه
سووره‌گوڵێک په‌ڕ..... په‌ڕ لێک هه‌ڵوه‌شا و
ویژدانی خه‌وتووی هیچ ڕێبوارێک خوتوولکه‌ی نه‌هات .
دڵی زه‌مه‌ن له ترپه که‌وتبوو
چاوی ڕوانین له ڕێی نامه‌یه‌ک
که هه‌رگیزاو هه‌رگیز په‌یتووکه‌یه‌ک نه‌یهێنا
چاوت لێیه په‌پووله‌کانم چۆن نه‌زۆکن له متمانه و
هه‌ڵپرواوی خه‌ڵوه‌ته ژانێکن ؟!
هه‌سته کوڕه جه‌فا
خه‌به‌ر به‌ره بۆ عه‌تا
بڵێ هه‌میشه‌یی‌ترین خه‌ونی له‌یلام له ساتێک‌دا خاپوور کرد.
کوڕه جه‌فا !
به‌زه‌ییت نه‌هات به تاقێک له گوڵ‌هه‌ناره‌کانی ناو په‌نجه‌ره‌که‌م
ئه‌و په‌نجه‌ره شینه‌ی خۆت شینت کردبوو .
بڕۆ فه‌رهاد " ئه‌م غه‌مه به‌رگه‌ی من ناگرێ "
بڕۆ و دوای دوایین هێڵی سپی که‌وه ...
به‌ڵام
ده‌م بام مه‌یه
من باڵنده نیم
تاڤگه‌م .
بڕۆن ،
تۆ و هه‌موو کوڕانی جه‌فا
تازه خه‌ونی هیچ دارستانێک سه‌وزتان ناکا
که بۆنێکی ئه‌هووراییتان له به‌رۆکی کچانی وه‌فا تۆراندبێ
بڕۆن و دووکانه و دووکان سه‌ودای ئۆدکۆلۆنی پره‌نسێس بکه‌ن
بڕۆن با زه‌رده‌په‌ڕی هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی کچان له گیانتانا وێنا بکا
بڕۆن و به ده‌سرۆکه‌یه‌ک خه‌ڵتانی کچ
له‌گه‌ڵ جه‌فا سه‌ما بکه‌ن
کوڕه جه‌فا !
ته‌مستانه دنیا و
ته‌ونۆکه‌ی ماته‌م په‌نجه‌ره‌ی دڵمی ته‌نیوه
هه‌ودای وێڵی نیگای ڕووتم
له عه‌ده‌م گیره و له‌و به‌رزه‌خم ڕاناپسکێنێ
به‌کره‌ی مێرگه‌وه‌ڕت بۆ له سێداره‌ی کام دڵخۆشیم به‌م ؟!
که وێنه‌ی پێنج شه‌ممه‌م
بۆ خستیه چاوی عه‌سکه‌ره‌کانه‌وه ، به‌س نه‌بوو؟
ئیتر نازانم جه‌للاد چۆن بێنمه کڕنۆشت !
براکه‌م ...
سه‌ری خۆم له‌م مه‌مله‌که‌تی ڕه‌هێڵه هه‌ڵئه‌گرم و
لیخناوستان بۆ تۆ به‌جێ دێڵم
له یادت نه‌چێ
پێنج شه‌ممان فاتیحایه‌ک به من قه‌رزداری ،
باوان !
مه‌هین کۆهزادی ــ بانه