دوور
له سه‌رشانی کام په‌نجه‌ره
ئاوازت ڕێ ئه‌خه‌یت و
مانیتۆری ئه‌که‌یته ڕۆحم!
چاوشاریکێی مناڵیم هه‌دای نادا و
له عه‌زره‌ت خۆم
عه‌ده‌م سوکنا و
ده‌فه‌که‌ی دڵ
زڕ و شه‌هید!
دوور عه‌ترت
ئاوێته و
نزیک خۆم گه‌ردانتم.
تلووعت من ژیانمه و
هه‌زار به‌رم
له که‌س له که‌سی ئه‌م باخه‌دا !
له‌سه‌ر شانی کام په‌نجه‌ره
ڕۆحم ئه‌که‌یته گۆرانی
ڕۆژ بچێته ماڵه باوان ؟!
دوور له خۆم و نزیک له تۆ
سوکنایم ها له باخه‌ڵتا
نه‌مته‌کێنی!
ئه‌م به‌ره خۆش ئاوازێکه
تا گۆرستان قسه زۆره.
و نه هات!
بمگره خۆم
و لێت نه‌ترازم
له گۆچووی دوعای داییک و
بێتاقه‌تیه‌کانی کچێکم
له‌م هه‌رێمی ته‌ورداسه!
کۆم که‌روه و
له لۆچی وێردێک تا سپێده‌م که و
بم ڕوانه به
ئه‌رخه‌وانتا
تا ئه‌م کفنه شه‌رمێ و
بمڕژێنێته باڵاتا!؟
قه‌ره قه‌ره‌ی ته‌ورداسه!
مناڵیم پیا بده‌نه‌وه.
ترازانی بزه‌یەک و
دوایین دوعا
ڕه‌نگه
خۆر له په‌نجه‌م گرێ بدا !
یوونس حسه‌ینی ــ سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )