شوالییەیەكی دۆڕاوم ققنوس تێم‌دا ناژیتەوە
له ڕۆیشتن‌دا ، له من‌دا، فه‌رامۆشت بووم
له سۆجده‌ی سۆزانیه‌ك‌دا، له دابڕان‌دا، داپۆشرام
له مۆدرنیته‌دا، به تۆدا، سوكم...
........
ئاشقانه نه‌بۆ ئه‌م شێعره
كه ڕوخاوه فێر بوونم
دره‌نگیه‌كانتم به لێوه‌كانت پێك لێ‌دا،
له حزووری پێشه‌وایه‌كی دڵ ڕوخاودا مه‌ست بووم كه
ده‌سه‌ڵاتی كه‌ل‌وپه‌له‌كان بۆ مانەوە پتر بوو له ئه‌ندیشه‌ی پشت چاوه‌كانت
له ڕۆشنای په‌نجه‌كانته‌وه
ته‌نیایم هه‌ر دێ و بچووك ده‌بێته‌وه
تارماییم ببینه له ژێر دیالۆگی مرۆڤایه‌تی،
تا ئه‌به‌دیه‌ت ڕێگایه‌ك له خۆده‌وه نه‌ماوه بۆ پێوان
ڕه‌نگی گه‌ڕانه‌وه فێر نه‌كرابی لۆمه‌ت پێ‌ناكرێ
به سوجده‌یی ئاخره‌وه ڕه‌نجه‌كان پێبكه‌نه
گیرۆده‌ی خاك بووم له ڕاوێژی بێ‌كه‌ره‌سه‌ی مۆدرنیته‌دا
چاوه شینه‌كانی لادێ لاده له‌سه‌ر
نه‌وت و خۆڵ و چیمه‌نتۆ
له سه‌ر دیواره‌كاگڵیه‌كانی وڵات تارمای چاو
ڕۆح
خۆت
بكێشه‌وه.
ئاشقانه نه‌بوو نیگات
كه پیاسه له فرمێسك‌دا پێكه‌نین به نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لێكه بوو
به‌ره‌و دۆنادۆن
شوالیه‌یه‌كی دۆڕاوم ققنوس تێم‌دا ناژیته‌وه
هه‌راسان مه‌به گۆڕان له من تێناپه‌رێ
شا‌ری خۆمم جێ هێشتوه بۆ ئاشقانه‌كانی تۆ،
جه‌فام كرد
جگه‌ره‌م بێ تۆ كێشا
پێكم بێ تۆ لێ‌دا
مه‌ست بووم و بێ‌ئۆقره‌یه‌كانم
له دره‌نگی ئه‌م ساڵانه‌دا گیرۆده‌ی خاك كرد و
فه‌رامۆشت بووم له من
موزاییكه‌كانی مێشكم تۆ ده‌قیژێنن
له دره‌خته‌وه له‌گه‌ڵ با مدیته‌یشێن به ئاو ده‌كه‌ین
گوێ‌بیستی حزوورم مه‌به
سه‌یاڵم له هه‌ناسه‌كانت
دروشمی ئه‌م دێڕانه ده‌نێرم بۆ تۆ
دیكتاتۆری ، به تۆدا ، زیندوو نابێته‌وه من
لۆمه‌م پێ‌مه‌كه تا نه‌گه‌ڕێمه‌وه ده‌ماره‌كانی دایكم و
بڕوا نه‌هێنم به باوكم،
شینم بووی له تۆ
دورم بووی له تۆ
تێڕاماوم له ئه‌فسانه‌م
بێ تۆ
له‌گه‌ڵ من
ئۆقره ناگرێ ئه‌م دروشمانه .....
ئاشقانه نه‌بووم..
ته‌نیاییه‌كانم به هیچ فریویان خوارد
مدیته‌یشن به تۆ ده‌كه‌م
له‌گه‌ڵ ئاو
له‌گه‌ڵ با
سه‌یال نیم هه‌رام لێ‌مه‌كه...
دیمه‌ن سۆهرابی _ بۆکان