بێ تۆ...پڕم له ته‌نیایی...
له به‌ر درگای ماڵاوایی
ڕۆژێ سه‌دان پیت ...
تۆ ئه‌که‌ن به شێعر له من‌دا
تۆ...
ئه‌رێ فه‌لسه‌فه‌ی نان و پڕمه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی برسی
به ئاسپایی ئه‌چێته ناخی منه‌وه
ئه‌گه‌ر داپه‌ڕی
به سه‌ر ڕه‌گه‌کانی خه‌یاڵم
بڕوات هه‌بێ
کاول نابێ
خانووبه‌ره‌ی ته‌نیاییم
هه‌رگیز شه‌قام و
کورسیه‌که لێم نابێته‌وه
که ڕێژه‌ی ڕامیاری و دزی له باخه‌ڵی هه‌تیوه‌کانیان
له لاپه‌ڕه‌ی سه‌فه‌رێک‌دا له ئه‌نگوستی شه‌هاده‌ی نوێژی خودایه‌ک‌دا شارده‌وه
دڵنیابه که تۆ خه‌ونی منی
به‌ڵام من بێ‌که‌سی ئه‌پێوم...
نابینی که ئایینی مه‌سێح بۆ من نییه
گه‌ر بمرم ئیتر ناتبینمه‌وه
درگام لێ‌بکه‌وه
دڵنیابه له من
بێ تۆ له شێعریش ناچم
پڕم له ته‌نیایی
بێ‌ئه‌وه‌ی بمخوێنیته‌وه
بانگت ئه‌که‌م...
خۆزگه مه‌سیح درۆی نه‌ده‌کرد و...
تۆ زیندوو ئه‌بوویته‌وه بۆ من
خۆزگه...
دیسان له به‌ر درگای ماڵاوایی
تۆ له شێعر ئه‌چیت و..
من له ته‌نیایی...
ڕۆژێ بێ‌ئه‌وه‌ی بته‌وێ ئه‌تکه‌م به باڵای خوا...
لێم مه‌پرسه کێم
هێمایه‌ک تێکه‌ڵ به هه‌زاران ئا....خ
ئاخۆ بڵێی په‌نجه‌ره‌کان تێکه‌ڵ به ئاسمان بن؟
تۆیش له به‌ندی دڵم ئازاد...
من له ژێر سێبه‌ری ڕۆیشتنت په‌نجه‌ره‌م کرده‌وه
تۆ تابلۆی ته‌نیاییت هه‌ڵواسی له نیگام...
ڕۆژنامه‌یه‌ک نووسی [پێنج ئه‌تڵه‌سی به‌هاریان پڕ له بۆنی غه‌ریبی کرد]
تۆ بڵێیپه‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی گوڵدانی ئه‌تڵه‌سی تێدا مابێت؟
پاییز غه‌ریبی هه‌نگاوه‌کان ئه‌کات به تابلۆ
ده‌سته ده‌سته گوڵه هێرۆخه‌میچۆڵی باڵات هه‌ڵئه‌وه‌رێنن
تێم ئه‌ڕوانێ و ...
پاییز ئه‌کات به تابلۆ له‌سه‌ر شه‌قامی ڕۆیشتنت
ئازیزه‌که‌م
ڕۆژێ بێ‌ئه‌وه‌ی بته‌وێ ئه‌تکه‌م به باڵای خوا...
چنوور مەحموودی ــ دیوانده‌ڕڕه