ده‌سمایه‌ی سه‌ودا
غه‌یری دڵه‌که‌ت غه‌یری لانه‌ی دڵی شێواوم
سه‌یری بکه لێم ته‌یری بێ‌لانه ، له‌شی واوم
وه‌حدێکه خه‌به‌ر ناده‌ی عه‌هدێکه سه‌ری شکیا
وه‌عده‌ی به ژوانت ده‌ی خه‌نده‌ی دڵی شکیاوم
پڕ حه‌سره‌ته دڵ جوانێ ، سه‌د "عوسر"ه له هه‌ر حه‌سره‌ت
غه‌مزه‌ت به "یوسر" کوانێ؟ ژوانێ که بۆ ئه‌و ماوم
حاڵی مه که ناپرسی حاڵی به ده‌مم ساڵی
داوی ده‌مه‌که‌ت ڕاوی ناوی ده‌می بێ ئاوم
هیوام هه‌یه تاوێکی ئاوێکی به چاوێکی
هی وام نه‌دی وه‌ک خۆما له‌م چه‌شنه که زووخاوم
تاوێ به خه‌تی تازه‌ت چاوێ بکه به‌م نازه‌ت
به‌یبوونه ده‌م و چاوت مه‌یگوونه که دوو چاوم
ڕازی دڵی زاری من ڕازی مه‌به مه‌عنا بێ
بێزاری مه‌گه‌ر لێما؟ بێ زاری که دوور ماوم
مه‌نعی مه‌که ناڵینم نه‌تدیوه له دڵ مه‌عنی
یه‌عنی که ئه‌تۆ عه‌رعه‌ر عه‌ینی گوڵی لاولاوم
وه‌ک ده‌فته‌ری وشکم بێ به‌حری ده‌می له‌علینت
ده‌فته‌ر به خه‌تی عه‌نبه‌ر تۆی شێعر و خه‌تی ناوم
جارێ وتی دڵ ته‌ونم ، ڕیسم ، که‌مه‌ری خه‌ونم
ئاواتی شه‌وی که‌ونم شه‌ونم من و ئه‌و تاوم
هاتم به سه‌با بێژم : مردم ، وتی : ده‌تنێژم
یارت وتی : تا ماوم ئه‌و هه‌ور و ئه‌من ساوم
"سانی" له سه‌ری دایه سه‌ودایه بکا ڕوحی
بۆ غه‌مزه که ده‌سمایه ئاوایه که‌چی لاوم
عومه‌ر عه‌لی‌زاده ( سانی) ــ پیرانشار