جووته عاشقێ و سه‌ره‌تای شه‌پۆل
کۆتاییمه
ته‌نکایی له‌شم شه‌پۆل ئه‌مرێ و
به‌له‌مێ له روحما
که‌سیره‌یه
من زه‌ریام تیا ئه‌ڕوخێ
که هیچ ئۆقیانووسێک نامنێژێ
خۆڵم وێڵه و
سووتانم بێ سه‌روشوێن
جووته عاشقێ
-مه‌ست-
له سه‌رابی چاومه‌وه
مانگیان شێته و
به له‌نجه‌ی ئاوا ئه‌تڵیسێن
هه‌ی ڕۆ .... هه‌ی ڕۆ
جووته عاشقێ
حه‌یرانی جه‌سته‌م نازانن
به مه‌له‌ی گۆرانیه‌کی قه‌قنه‌سی
خنکانم ده‌شوبهێنن
وه‌ی ڕۆ وه‌یلانم
به گه‌ڕیانی شه‌پۆلا و
کۆتاییمه
له قامیشه‌ڵانی سنووری په‌نجه‌م دا
حه‌وزێ مه‌نگ مه‌نگ
بزه‌م ئه‌نووسێ و
ئوقیانووسێکیش گریان
به زه‌ریاما تێپه‌ڕ ئه‌بن
جووته عاشقێ
سوێریم ئه‌خۆنه‌وه و
شه‌به‌قم ئه‌چنن
جووته عاشقێ
له دێڕێک ماڵئاوایی دا
یه‌کیان خاکه و
به جۆگه‌یه‌ک تانیاییما تێکه‌ڵمه
یه‌کیان سووره و
به‌له‌مێک شه‌هیدیم
به خولیاما تێئه‌په‌ڕێ
من زه‌ریام و
جووته عاشقێ
وه‌رزی هه‌موو ژوانێ
به کۆتاییم دا
دیسان شه‌پۆلێک له ته‌نکاییم
ده‌ست پێ ده‌که‌ن
!
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده ــ بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )