سێ کورته شێعر
بۆ شه‌هیدێک
سه‌رم دانا
له سه‌ر دڵی تاشه به‌ردێک
شۆڕه کوڕێک
بانگی ئه‌کرد به بێدادی
مه‌ڕۆمه‌ڕۆ
جێم مه‌هێڵه
ئه‌ی کچی جوانی ئازادی
خۆشه ویستی
که تۆویستت به‌جێم بێڵی
پڕچاوه که‌مبوو له گریان
که تۆویستت بمگریێنی
بیره‌وه‌ریم هه‌موو دڕیان
که تۆویستت ئاشتم وه‌که ی
له پیته‌کان ڕه‌شبه‌ڵه‌کێ
بۆ ئه‌وینی تۆریزببوون
گه‌لێ گرێی پییروکۆنه ش
له‌سه‌ر دڵی من زیز ببوون
که ئه‌و جاره منیش ویستم
به زاری بێ ده‌ماری خۆم
زامه‌کانت بێنمه‌وه ئێش
تۆ چه‌کی پڕ هێز و توانای
خۆشه‌ویستیت هێنایه پێش
شێعری سێهه‌م:
خۆشه‌ویستم
بڕیارت دا به ڕۆشتنت
ڕوناکاییم لێ بستێنی
به‌ڵام داخم که نه‌ت زانی
تۆ گلێنه‌ی
له ناو چاوما هه‌ر ئه‌مێنی
سه‌ید ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی _بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )