پێشکه‌ش به گوڵی بیابان
بێ جیاوازی
له سوور گه‌ڕێ که ره‌گی ناو له‌شت زه‌رده‌ی دێ له ژان...
تۆ پیاویکی که پارووی قه‌ڵا با ناده‌ی؛
به‌رۆکی خۆت ده‌گری و
حوکمی خۆت ده‌ده‌ی...
"ئازادی"
بیری پچڕاوی ئاسک له چنگی شێردا...
"ئازادی"
هه‌رێمی ئاوه‌دانی کۆمه‌ڵێک قالۆنچه...
"ئازادی"
شه‌ڕه ئێسقانی دوو سه‌گ له که‌لاوه‌یه‌کدا...
له سوور تێپه‌ڕه که ره‌گی ناو له‌شت پچڕا
تۆ کچێکی که ژان ده‌ناسی؛
سینگی خۆت ده‌دڕی و
مرۆڤ ده‌سه‌لمێنی.
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )