به‌رخۆدانی ئه‌ستۆ
ئه‌و شه‌و باهۆزی خولیا چوارده‌وری لێ هه‌ڵچنیوم
تاسه ئوقیانووسه و دڵم دوورگه‌یێکی بێتاقه‌ت
گوماناویترین بیرۆکه‌گه‌ل له مه‌زرای مێشکم
لۆقه ده‌که‌ن
له سه‌ر بانی بیره‌وه‌ری
هه‌ڤاڵانی چاوداگر
سات به سات لێم دوور ده‌که‌ونه‌وه
شنه شه‌رمێونه
باخڵی چۆڵه له بۆنی گوڵه باخ
ته‌نانه‌ت باویلکه‌ش خۆی له‌م وڵاتی ته‌نایه نادا
یا که‌سێ که‌شی ده‌ڤه‌رم ده‌گۆشێ
یان کێشی زه‌وی هێزی چه‌ن پاته‌و بووه
چۆکی هیوا ده‌له‌رزێ و
ئه‌ستۆ ده‌س له به‌رخۆدان ده‌شۆرێ
لووتم به‌ره‌و جێژوانی ئه‌ژنۆ به‌ڕێ که‌وتووه
عه‌باس ئاغائی ــ تیکابی هاوشار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )