موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4083  
قدیمی 02-20-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ده کورته شێعر
1
مەعادی ئاو
لە قەزاوەتی شۆوێنیسمی نیگاتدا
شەو بە گژ ئاسماندا دەكا
كاتێ مانگ
دەدا لە نەققارەی بێگاری خۆی.
2
باران
گلەیی هەتاوە
لە سەرەتاترین شێعری شەو
كاتێ ئاو
مەعسیەتی حینجەی چاو‌ە و
درەخت
مەوعیزەی " با" .
3
پێكەنینم فڕی دایە سەر قاڵی
كە دایكم مرد
قەرەج
ئەنجیرەی بە گۆنای رەشی گۆڕستانەوە پیر كرد و
نیشتمان ،
چارەی لە شەممۆی دیلی شاردا
دۆزییەوە...
4
خوا كە پەپوولەی رەنگ كرد
بە هەشت مۆڵەتی درایە
فێری تامی گەورەی شەهید بێ
تا
نیشتمان ئەگەر ئاوسیش بێ لە هەتاو،
باران دەسنوێژی لێی نەشكێ...
5
خۆر،
كاتژمێرێكە بە دیوارئ زەمانەوە
تا تاریكی ـ كە خواوەندی نیسێكانە ـ
خۆی لە گەمەی تەمەننادا بدۆزێتەوە و تۆ
قورمیشی
ریای گوڵە بەرۆژە نەبی ...
6
" فەرمی بوون" خسڵەتی نامەی " با" یە
بۆ ئەوەی زەمان
بە هیچ شێوەیەك
رازی بە راوەستان نەبێ...
7
بۆ ئەوەی زەمان نەڕووتێ
زنێك بە مەمكی خۆی داچۆوە
قەڕائەتێك لە رابردووی گەڵاوێژ
دەسپێكی سووری شەرم بوو
سێو
لە پەراوێزی سیاسیدا
تفی لە كاتژمێری نیۆتۆن كرد ...
8
ئەگەر سێو
قۆمارێكە لەتبوون دەیكا
خەساندنی نیۆتۆن بە فاڵێكی سەربڕاو
لە مەحاڵەوە دەست پێ دەكا
گوڵم؛
سێو رووتیش بێ
تا پیربوونی دە‌ستم لە خەونی مەمكتدا
بە هەشتییە ...
9
ئێرە زەوییە ؛
نكۆڵی حەجمی پەپوولەیە بە پڕاكتیكی مانگەوە و
مۆمەییزێكی مردوو
بە دیالۆگی بێدەنگی،
زەمان
شیمانێكی سادیستییە
بە شایەتی كاتژمێر
راكردنی خۆی واژۆ دەكا ....
10
لە یاسای رووتی زەماندا
كە كاتژمێر ورەی شەل بوو
دەڵاڵ مەگیرانی لە پرد كرد و
خوشكم ئاوس لە ماچێك، خۆی بە قەدەری سێو دابڕی
ئێستا سێو
مەجالێكی درۆزنە بۆ هەڵوێستی خاك ....
عه‌بدولقادر نیازی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید