موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4084  
قدیمی 02-20-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


پارچە خەندەیه‌کی ناشیرین فورمم پێ ئەدا
كۆتایی نایە
هه‌ڵبەستی ئەمڕۆم ساكارە لە بەر چاوی خه‌ڵكی ئەم شارە
لە ئێوارەێكی وەنەوشەیی
پڕ بە ناسكی خیاڵم
لە پانتای شێعرێكی بێ نان و ناو تامێك ئەچێژم
بەهەزار بسكی ئارزوو نیگا ئەكێڵم
زەمان تون تون لە باوشما خۆی گرتووە
چە جەزبەێك تەڕم ئەكا لە بێ بارانی
كپ ئەبم لە تێژترین بۆنی سەر شەقام
كۆتای نایە
خۆم لە ڕەنگی ئاوا ئاسمانیتر كردووە
دڵ داگیراوی هەوری تەماشاكانە
كۆتای نایە
جاروبار هاوار ئەشكێتە سەر بەردەكان
تەنیا خوا حەز لە بونم ئە كا
بۆ ڕجمی ڕەسمە ناشیرینەكان
لە زەكاتی ماچەوە ئایین ئەدەن
كۆتای نایە
پارچەخەندەێكی ناشیرین فوڕمم پێ ئەدا
چە دەسكردێكم هەیە لە فەرمایشە بێ فوڕمەكان
من لە تۆ بونم هەیە
تۆ لە من
نا بم دۆزنەوە لە ناموس بۆ بەژن و باڵایەكی بێ تان‌وپۆ
كوا پەیكەرەیی ڕاستیەكان
وا كت‌وپڕئەكەونە خوار
ناڕژێت هیچ ئەندێشەیه‌ك بە ڕووباری ڕۆحم
لە بسكێ زەوی پڕ بم لە خۆم
دوور بم لە تۆ
كۆتایی نایە
لەمم تۆفانە شێعرەوە دەس پێ ئەكەم
تاكوو لە دەشتە بێ دەشتەكانی خۆما مات مات
كیش نه‌بمە ڕۆت...
جەمیلە چووپانی(ڕووانا)ــدیواندەرە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید