بۆ نیگاکان...
بێکه‌سی، له وه‌نه‌وزی ده‌ربڕینا باڵا ئه‌کات
چاوه‌کانت مه‌شاره‌وه و بڕوانه بۆم،
ده‌نگی من ئۆپێرای هه‌ناسه‌یه و شه‌خته‌به‌ندی شاخ و شڵه‌ژاوی شار،
هه‌موو جارێک له چوارڕێیانی ئینتزار
ده‌تکێمه سه‌ر گه‌ڵای شه‌ده‌ی چنارێکی قه‌راخ جاده و
تا سه‌وز بوونه‌وه‌یه‌کی تر
له نیگا فرۆشه‌کانی چوار ته‌نیشتم خێسه ئه‌که‌م!.
مرۆڤ ئامێزی خه‌ونه‌کانی باران و باس و خوێنه و
نه بارانێک بسکی باسمان ئه‌شواته‌وه و
نه باسێکیش هه‌یه خوێناوی نه‌نوێنێ!.
مرۆڤ..
هه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌و
وردبوونه‌وه له لووتکه‌و
بووژاندنه‌وه‌ی ژیواره و
من، قووتابی نیگاکانم!.
چاوه‌کانت مه‌شاره‌وه و بڕوانه بۆم!
حه‌ز ناکه‌م ببینه بانگه‌وازی قه‌ڵا،
سیله‌ی نیگات...
له‌و په‌ڕی ئه‌رخایه‌نییه‌وه دێمه‌وه و
دۆڕانیش بێت
پێویستی و حه‌ز داناشارم!.
تۆ به زه‌رده‌خه‌نه‌ی پاییز ئه‌خۆشیت و
من به ده‌م سپێنه‌ی وه‌رزێکی ئازاد‌دا ئه‌تلێمه‌وه!.
چه‌ن لێک ئه‌چین!
من له ژێر کۆڵه‌که‌ی ماڵێکی بێ گڵۆپ گڕ بارانمه‌و
تۆ هونه‌ر و جوانی و لاوی له بن‌میچ به‌رئه‌ده‌یته‌وه،
من له بێستانی برسیه‌تی سازی ناسازی ساز ئه‌که‌م
تۆیش سه‌رقاڵی بووژاندنه‌وه‌ی هه‌سێڵ و تاڤگه و ڕووباری!.
من به‌ڵێنی سه‌وزه‌گیا و نه‌ورۆز ئه‌ده‌م
تۆ خۆت کۆتایی زستانیت و به‌هاری،
چه‌ن لێک ئه‌چین!
ته‌نیاییمان باڵای به‌رزایی ده‌ماری خوداکانه و
تاوانی خشکه خشکی ئاخافتن.!.
چاوه‌کانت مه‌شاره‌وه و بڕوانه بۆم!
هادی ماجدی ــ سه‌قز