موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4088  
قدیمی 02-20-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ده‌چمه هه‌ر شوێنێ قسه‌ی تۆیه له تۆ بێ‌خه‌به‌رم
نه‌گه‌ڕێم چۆنه له ده‌ورت به قسه‌ی ده‌ور و به‌رم

نه ده‌بینم هه‌یه ڕۆژێ نه‌زه‌رم بێ نه‌زه‌رت
نه ده‌زانم چییه یه‌ك شه‌و نه‌زه‌رت بێ نه‌زه‌رم

دیاره هه‌ر خاكێ له بن پێته هه‌بوونی له سه‌ره
خۆڵی پاتم وه سه‌ری تاجی نه‌بوونه له سه‌رم

دڵ له ده‌ریا چ بده‌م كاتێ شه‌پۆلی هه‌وه‌ست
پێم ده‌ڵێ تووشی چ ئه‌ندازه له نه‌فسی خه‌ته‌رم

كه‌مه‌ری نوورت ئه‌گه‌ر به‌ستووه به‌و زوولفه ڕه‌شه‌ت
قه‌مه‌ری به‌سته به نوورم ئه‌گه‌ نه‌شكێ كه‌مه‌رم

من له ده‌س خه‌م ده‌ره‌تانم نییه ده‌ی نازانم
تاوی شادی چییه هۆ به‌و شه‌وه هه‌ڵدێ له به‌رم

هه‌ته باڵایه سه‌یر كورته ده‌سم ده‌ی چ بكه‌م
داده‌بارێ به سه‌رت تیری به‌ڵاشت به سه‌رم

حه‌زره‌تت مه‌رحه‌مه‌تت فه‌رمووه ڕووم تێ ناكه‌ی
ئه‌سه‌رت هێنده له ڕووی تۆ نه‌ده‌ما قه‌ت ئه‌سه‌رم

مه‌ستی هاوسۆحبه‌تی دێرینه ده‌گه‌ڵ بارانم
یاسی به‌رده‌ركی خه‌م و سوێسنی حه‌وشی كه‌سه‌رم

كه‌ی كه‌وی به‌ختی من و بازی نیگاهت ده‌گه‌ڕێن
كه له كۆساری به‌روسینه‌ته من به‌خته‌وه‌رم

كوشتنی فیكری خه‌تا شێری حه‌یاتی گه‌ره‌كه
ئاه ئاهوڕه‌ویشی فیكری خه‌تا هاته سه‌رم

با چ شاكارێ ده‌خوڵقێنێ له سه‌ر خاكی وجوود
ئاگری عیشقم و به‌و ئاوه ده‌خوڵقێ هونه‌رم


عه‌بدوڵڵا گولابی ــ مه‌هاباد

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید