ئاساننه‌بوو
یانی تێپه‌ڕیبوو دوو ڕۆژ
له یه‌که‌مین ڕۆژی مانگ
وه من ئێستاش له گێڕانه‌وه شلم
بینیوتانه ڕۆیشتنی ئێمه و
ده‌ه‌ه‌ه‌ه‌ه لێم گه‌ڕێن !
ڕه‌نگه هه‌رگیز ئیتر نه‌بارێ باران
هاواره هاواره هاوار
وه تۆ ده‌سته‌کانت له سه‌ر چاو
نیشانه‌یه‌ک بۆ دوور
یانی زۆر دوور له په‌نا خودا ، ئێواره و دوورترین ڕووناکی
نه‌تزانی بوو سه‌فه‌ر له کۆی ئه‌و گه‌ڕانه‌وه ته‌واو ده‌کرێ
وه هه‌ویستبووت .
ڕه‌نگه بۆ گریان دره‌نگ بووبێ
به‌ڵام بۆچی که‌س ناپرسێ بۆ ، بۆ گریان دره‌نگه ؟
وه ڕه‌نگه هه‌رگیز نه‌یانپرسیبێ
چه‌نده بیرم کردووی
ده‌یانگووت : " ملی ده‌ریات گرتووه "
ئــــــاخ که چه‌نده سه‌فه‌ریم
ده‌تگووت : " یه‌که‌مین ڕۆژی مانگ بوو خۆشم ویستووی "
هه‌میشه قسه هه‌ن بۆ گووتن
وه من هه‌رگیز نه‌مزانیبوو ئه‌و شه‌وه بۆ نابڕێته‌وه
وه‌ره با پێت بڵێم:
"ئاخ که که‌ی دێ
خۆشه‌ویسته‌که‌م به‌یانی"
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )