خه‌ون و خولیا
تۆ له کێ ده‌که‌ی؟ من له چی ده‌چم؟
تۆ باخی به‌ر گونده‌که‌یت و من کۆڵه‌که‌ی هه‌یوانێکم
بزه‌ی، بزوێنه‌ری بۆ هه‌زاران ڕێبوار
من شانه‌وشان مه‌شقی وه‌ستان ده‌که‌م
بریا به‌خت چرۆی هه‌با
خۆزگا له ئاو ده‌گه‌ڕا چاره‌که‌م
هاو خاکی تۆ ده‌بووم
هاو ڕه‌نگی تۆ ده‌مام
لێم گه‌ڕێ
چه‌ن جوانه خولیاکه‌م
2.
تۆ ڕووباری سه‌دان چه‌می
هه‌وێنی ڕۆح و شینایی
من گاشه به‌ردی هه‌نبانه خه‌م
نوێنه‌ری هه‌رزانی و ته‌نیایی
ڕۆژێکی سوور
هه‌واڵێکی ڕه‌ش
ڕه‌شێکی دێز
دێزێکی کۆن
کۆنێکی توون
وای پێ کوتم
ڕووباری نه‌رم ده‌ورت ده‌دا و له گه‌ڵ ناتبا
3.
تۆ گوڵێکی سوور
من وێنه‌کێشێ
تۆ ده‌نووسم
تۆ ده‌خوێنم
تۆ ده‌کێشم
چاوی تۆ جیهانی من ده‌کێشێ
چاوم زوومه له سه‌ر چاوت
گرانترین پانتا
به سه‌ر په‌رده‌ی دڵم تۆمار ده‌کا
خوێن هاژه‌ی دێ
له‌ش سه‌مایه
پێنووسی ده‌س له هه‌وڵی به‌دیهێنان‌دایه
هه‌موو خۆشیانه
به‌س
خه‌ونی منه هه‌ڵده‌وه‌شێ
عه‌بباس ئاغایی ــ تیکاب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )