موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #4094  
قدیمی 02-20-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


من كارەسات دەژیم
لە شڵەژانی ئەستێرەیەك لە خەون‌ڕا
تا چوونە سەری قەندی خوێنی ئەو تەختەی پەنام
تاڵ مەبە لێم
شیرین‌ترین میوەی جیهان كە تۆ ئەوی
ژانی گورچیلە كە هرووژمی هێنا
سامناك‌ترین كابووسە
سەودا و موعامەلە لە سەر ژیان یا نەژیان
ـ ڕاستی باپیرم چوار گورچیلەی بوو
ــ بە ڕەحمەت بێ ــ
وەتۆ پێدەكەنی
ــ حەیفە كە ژیانم بەشی هەمووی خەندەت نەكا
زیز مەبە لێم
ڕاستیەكان ڕاستیەكی تاڵ نەبوون
یانی هەر لە سەرەتادا تاڵ نەبوون
تۆزێ دوور كەوتی گەڕایەوە
ــ خودا گەورەیە
باش دەزانی چەن میلیار كاكێشانمان هەیە و
ئەرێ ! خودا چەندە سەرقاڵە بەو هەموو كارە؟
ـ من نازانم
ـ یانی كە هەر نەدەزانی نا ـ
هەر ئەوەندە
مچەگیان، ئەوشۆ قەندی خوێنت
بەشی دوو چایی و قەنداغێك ناكا؟
تۆ لێوەكانت یاغی نەكەی لێم؟
دەنا لە من‌دا گوزەر دەكا
جۆرێ لە تاوانی هەرچی ماچە نەمكردوون
وە سوحبەتی ئەو ئێوارانەی كە هەر لە بیرت نەبوون
ئاخ، خۆشەویستەكەم
تێت دەهاڵێن حەسرەتێكی سڕ
ــ تۆزێ بنوو
وردە وردە ئارام دەبمەوە
تێم دەهاڵێی "پەشمینەیەك گڕ"1
وە زەمانێك كە زەوی بەشی نەدەكرد
تاڵ مەبە لێم
"شیرین ژیانێك سەخت"2ژیاوم من.
................................................
1 و 2ئاماژه به شێعرێکی هه‌رمان وه‌تمانی به ناوی"شیرین ژیانێک سه‌خت".
جەلال پوورحەسەن ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید