
02-20-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوازده مانگ باران
مانگی 1
ده‌رگا كرایه‌وه
فێنكایی شنه و پێكه‌نین
وه‌تاغه‌كه‌م پڕه له كامێرا
وه‌تاغه‌كه‌م پڕه له چه‌تر و
وه‌تاغه‌كه‌م پڕه له ژن
مانگی 2
هیچ كامیان مه‌له پایزبه‌كۆڵه‌كه‌م نه‌بوون
نه هێرۆ
نه كتێبی بارانێكی گه‌رمی هه‌رزه‌یی
دیسانه‌وه
كلیلی ئینتێر داده‌گرم
مانگی ده‌مانچه
ڕۆزێك تاریكی
به ده‌ماره‌كانی ماچا تێهه‌ڵده‌چێ
مانگی په‌رده و خه‌فه‌تی كوڕێكی شێت....
لێم ترسا بوو
ئه‌ویندارانه كاتێ لێومی ده‌گه‌زت
لێم ترسا بوو
ئه‌و ده‌م
چه‌كمه‌كانی بارانی لێسته‌وه
مانگی 4
سڵاو پایزه چاوڕه‌شه‌كه‌م سڵاو
سڵاو نه‌هێنی‌ترین نامه
ئازاری چه‌ندین ساڵه‌ی هاوپه‌نجه‌ره‌كانت
بو هه‌ر كۆچێ
مۆبایله‌كه‌ت له بیر نه‌چێ
مانگی 5
گومان‌لێكراوه‌كه
بڵووزێكی مژ و دڵۆپێك په‌ره‌سێلكه‌ی له كۆڵوانه‌كه‌ی دابوو
مانگی كاروان
پێم وا نییه ئیتر له پێناوی بانه‌مه‌ڕ
گۆرانییه‌كانم بڵاو كه‌مه‌وه
تۆ ده‌زانی
خۆشه‌ویستی من سووكتر له كه‌وشه‌كانته
ده‌ی پرسیارێكی تر نامێنێ
ئێستا كه ڕێگای هه‌ر باوه‌شێك
مه‌لڕێژی داخوازی بایه
مانگی 7
سێوه‌كه‌ت ون كرد شاعیر!
جێگا پاركێك ده‌بینمه‌وه و
ته‌یار ده‌بم بۆ دیتنت
غه‌زه‌لت بۆ هه‌ڵده‌كه‌م غه‌زه‌ل
پێت وا نه‌بێ به كۆتر و داهات و قاچاغچی ناوێرم
مانگی 8
ده گیرفانم‌دا بێده‌نگن
مانگ و هه‌واڵووكه
ئه‌و دووكه‌ڵه‌ی له به‌رۆكم ده‌خزێته نێو خیابانه‌وه
تۆ بێژه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
له سه‌ره‌نجامی منداڵی
یا
سه‌وزه‌ڵانی كۆنفرانسێك له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ماچ
مانگی ساڵیاد
بێ زه‌حمه‌ت خۆت هێندێك
به‌ره‌وپێش خوار كه‌وه
له كاتێكا پێیه‌كت له سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌كه‌یه و
ده‌ست بخه ژێر چه‌نه‌ت
چاو له له‌پی ده‌ستم كه
به بزه‌وه
سێ دوو یه‌ك
مانگی 10
با ده‌گۆزێته‌وه بۆ ماڵێكی تر
كوڕه‌كانی برسی‌ترن
وێنه‌كانم هه‌ر وا ڕاگرتوون
ده‌زانم دێیته‌وه باران!
ده‌زانم به‌راوه‌ژوو ده‌بێوه به‌ره‌و باغچه‌ی سیغاره‌كه‌م
ده‌زانم به ده‌ست‌وفه‌رمانێكی وه‌نه‌وشی ده‌ریایی
به‌ره‌وڕووی ئازار و نوسراوه ده‌بێوه
مانگی خۆم
ئه‌رێ ئێوه كه‌ی له خۆشه‌ویستم ده‌گه‌ن
یا
چۆنه نایسپێرن به پرده‌كانی به‌فرانبار
بێچاره هاوكلاسێكانم
ئه‌و ده‌م
له پشت دیواره‌كانی ده‌نگ
له پشت دیواره‌كانی باب
له پشت دیواره‌كانی ڕاپه‌ڕین
خۆیان له بۆنی گوڵه‌گه‌نمان مه‌ڵاس ده‌كرد
مانگی 12 ی ته‌واو
هه‌ڵیناگرێ
نا شماره‌كه‌م ده‌بینێ و هه‌ڵیناگرێ
د‌ه‌یكوت له كێشی شێعر و
تایبه‌تمه‌ندی په‌پوولاوی ناگه‌م
گوێ بگره بۆت ده‌خوێنمه‌وه
-ده‌ی خۆ ته‌واوه
ئه‌وینداری كه‌سێكی كه من ساڵیانه خه‌ونی پێوه ده‌بینم
تاو له ژنێكی باوه‌ڕپێكراو هه‌ڵده‌كشێ
خه‌ریكم ڕووداوه‌كانی غه‌ریبیم ده‌نووسمه‌وه
ئه‌مشۆ
باران ده‌منێژێ
باران ماچم ده‌كا و
باران له سه‌ربانی ڕووناكاییم هه‌ڵده‌كورمێ. عه‌بدوڵڵا گولابی"هونه‌ر" ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|