دوو قه‌لی ڕه‌ش
له ده‌شتێکی جوان و سه‌وزوو بێ زستانا
دوور له چاوی
هه‌ر ناحه‌زێک
ده‌ست له‌ملی خه‌ونه‌کانیان ڕایان ده‌بوارد
مه‌م و زینێک...
خه‌ڵاتی مه‌م
کانیاو بوو... گوڵ وباخ وبۆن وسه‌مه‌ر
نازی زینیش
شنه‌ی زوڵفی خاوی سونبوڵ، له‌نجه‌ی عه‌رعه‌ر
کڕێوه زانی
هه‌ناسه‌یه‌ک
دوو هه‌ناسه
کلووکلوو هه‌ناسه‌ی سارد
ده‌شتی ته‌زان
گڵای وه‌ران
بۆنی له‌باخ و گوڵ فڕان
کانی قه‌تیس
داربه‌ری سیس
نازی زینیش شیواو مه‌میش
هه ر وه‌ک گوڵی ده‌می زریان
هه‌ڵپرووکا
ڕووتوقووت بوون داروسه‌وزه‌و
گشت کێو که‌ش
ئێسقانه‌کانی مه‌م وزین
بوونه جێ‌ژوان بۆدڵداری
دوو قه‌لی ڕه‌ش...!!
ئه‌کره‌م حه‌سه‌نزاده"سه‌ریاس" ــ پاوه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )