هامووتا
دیسان شه‌و ده‌زرینگێته‌وه
و
من هامووتای وڵاتی ته‌نیاییم.
بێده‌نگی،
له گوێن ئه‌فسانه‌یه‌کی که‌ونارا
ـــ وه‌ک له زاری((نیتی)) بێته ده‌رــ
پاسه‌وانه.
غه‌م هاوجڵه‌وی ژیانمه‌و
له پشت به‌ستۆکی ڕاخی سه‌ر ڕێم
بۆسه‌ی ((سمکان))ی ته‌مه‌ن
کرمۆسه
بۆ سه‌ندنی ڕادارانه.
ساڵێکی‌تر، ساڵێکی‌تر
به‌ڵێ
ساڵێکی دیکه‌ی بێ تۆیی پێده‌ده‌م
و
به بێهووده
چاوه‌ڕێی تۆ
ئه‌وشۆ……. ئه‌وشۆ
ساڵێتر له ته‌مه‌نم
به فیڕۆ چوو.
هیوا قاره‌مانیــ مه‌هاباد
. هامووتا: بێ سه‌روشوێن
. نیتی: پاسه‌وانی تاریکی و ڕه‌شایی ژێر زه‌وی له ئۆستووره سۆمێرییه‌کان
. هاوجڵه‌و: سوارێک که با دایم له گه‌ڵئاغا سه‌فه‌ر بکات.
ڕاخ: گردوکێوی سه‌رسه‌وز،غه‌م.
سمکان: خودای ده‌شت و کێو و چیا و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له ئۆستووره سۆمێرییه‌کان.
کرمۆس: له‌نه‌کاو.
ڕادارانه: باجی ڕێگا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )