سێ کورته شێعر
له نێو هه‌را و هه‌نگه‌مه‌ی
ئینسانه سه‌ر خۆشه‌کانی
ته‌نیاییم هه‌راوتر ده‌بێته‌وه و
هه‌ڵپرۆکانم خێراتر
نگاو و بزه‌یه‌کی درۆزنی
خۆ دۆڕاندوش
نازانم چی لێم ده‌وێ
ڕه‌نگه بۆنی گیرفانمی بۆ چووبێ.
***
خۆم هه‌بم، چم داوه
له خزم و که‌س، له دراوسێ
ڕاسان هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه،
گه‌ر شوێن پێی بیروڕایه‌کی پێوه‌بێ
به سه‌رکه‌وتنێکی بچووک
کۆیلایه‌تی لێ زاوزوێ ده‌کا
به زنجیرێکی پته‌وتر له لای گورگه دڕنده بێ
دمبێنه‌که‌ی ڕوحم‌دا
له خۆ یاغی بوونی ڕاسان
هه‌تا هه‌تاییه
له ئاڵۆزترین دژه‌کانی/ ده‌روونی خۆم.
***
ژیانی من دوو جه‌مسه‌رێ
یه‌کیان لێوڕێژی بیره‌وه‌رێکانی
ناو منداڵدانی منداڵین
گاهێ شیرن
جار به جاریش تاڵ.
ئه‌وی دیکه‌م
پڕاوپڕی تراژێدی و کاره‌سات
له‌و مابه‌ینه‌دا
هه‌ڵگری ڕۆحێکی وێرانم و
له نێو سه‌رگه‌ردانیم
دێم و ده‌چم
له‌و سه‌فه‌ره مه‌رگاوییانه
ئه‌وه‌ی ئاوێته‌مه
کوڵی گریان و غه‌مێکی ئه‌فسووناوی
له تاریکترین خاڵی ڕه‌شی ئه‌و ڕێگایه‌یه.
ئاخ بۆ زمانێک
پێم بڵێ
بزه و پێکه‌نین
له حه‌قیقه‌تی ڕوحی خۆیه‌وه
چێژ و تامی چۆنه؟
سه‌ید سمایل به‌رزه‌نجی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )